سیستمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
سیستمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە بریتییە لە سیستمێک لە ڕێگایەوە دەتواندرێت بەڵگەنامەکان وەربگیرێنەوە، چاودێریان بکرێن، بەڕێوەببردرێن و پاشەکەوتیش بکرێن، هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاغەز. کارێکی دیکەی ئەم سیستمە، ئەوەیە لە توانایدایە گشت وەشانەکانی پەڕگەکە تۆماربکات و هەڵیان بگرێت (بۆ چاوپێخشاندن بە مێژووی بەڵگەنامەکە). لە بارێک کە بەڵگەنامەکان دیجیتاڵی بن ئەوا ئەو جۆرە سیستمانە درووستکراوی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەرن.
مێژوو
دەستکاریلە سەرەتای هەشتاکانی سەددەی بیستەم، ژمارەیەک لە فرۆشیاران دەستیان بە پەرەپێدانی نەرمەکاڵایەک دا بۆ بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان. ئەو سیستمە مامەڵەی لەگەڵ بەڵگەنامە کاغەزییەکان دەکرد، بە جۆرێکیش بوو کە جگە لە کاغەزی چاپکراو و بڵاوکراوەکان ئەوا وێنەی فۆتۆگرافیشی لە خۆ دەگرت.
دواتر جۆری دووەمی ئەم سیستمە پەرەی پێدرا کە بۆ بەڕێوەبردنی پەڕگە ئەلیکتڕۆنییەکان بوو، نموونە ئەو جۆرە بەڵگەنامانەی کە لەڕێی کۆمپیوتەرەوە درووست دەکرێن، کە هەندێک کات بەکارهێنەران لە کۆمپیوتەری خۆیاندا هەڵیدەگرن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیستمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامە تێدایە. |