سۆبە یان زۆپا ئامڕازێکی گەرمکەرەوەی نێو ماڵانە. بێجگە لە گەرمکردنەوەی نێو ماڵان، دەکرێت بۆ گەرمکردنی ئاو و ئامادەکردنی خۆراکیش بەکاربێت. سۆبە بە سەرچاوەیەکی وزەی وەک نەوت، دار کارەبا یان گازی شل ئیش دەکات. بەھۆی نیگەرانییەکان لە پیسبوونی ھەوا، ھەوڵەکان بۆ باشترکردنی دیزاینی سۆبەکان دراوە. لە جیھاندا توێژینەوە و پەرەپێدان لەسەر سۆبەی سەلامەتتر و کەمتر دەردانی گازی ژەھراوی بەردەوام لە پەرەسەندندایە.[١] سەرەتاییترین سۆبەی تۆمارکراو لە ساڵی ١٤٩٠ لە شاری ئەلزاس لە فەرەنسا بووە، کە بە تەواوی لە خشت و کاشی دروست کراوە.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Design Principles For Wood Burning Cookstoves» (PDF). Aprovecho Research Center. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری