سکۆپ (بەڕێوەبەریی پرۆژە)

سکۆپ لە بەڕێوەبەریی پرۆژە ئەو تایبەتمەندی و ئەرکانە پێناسەدەکات کە بەرهەمێک یان کاڵایەک دەیبێت، بە مانایەکی دیکە ئەو کارانە لە خۆ دەگرێت کە پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیەک.[١] دەبێت لە دەرەنجامی سکۆپدا، بەرهەم یان کاڵای درووستکراو داواکارییەکانی ئەو کەسانەی بە هەرجۆرێک لە جۆرەکان کارتێکراون، بەشدارن یانن سوودمەندی پڕۆژەکە دەبن جێ بەجێ بکرێت.[٢]

سکۆپ پێش دەستپێکردنی پڕۆژە دەنووسرێتەوە، هەر گۆڕانکارییەک لە سکۆپ بکرێت ئەوا پێی دەگوترێت سکۆپ کریپ، کە لە زۆربەی کاتەکاندا وەک مەترسییەکی گەورە بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە چاوی لێ دەکرێت.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Project Management Scope». Project Management Skills. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Luiz Lampa, I.; de Godoi Contessoto, A.; Rici Amorim, A.; Francisco Donegá Zafalon, G.; Valêncio, C. and Souza, R. (2017). Project Scope Management: A Strategy Oriented to the Requirements Engineering. In Proceedings of the 19th International Conference on Enterprise Information Systems - Volume 2: ICEIS,ISBN 978-989-758-248-6; ISSN 2184-4992, pages 370-378. DOI: 10.5220/0006318603700378
  3. ^ Haworth، Suzanna (١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Project Scope Creep: What It Is And 5 Core Ways To Manage It». The Digital Project Manager (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.