بەڕێوەبەریی پرۆژە
زانستی پلاندانان، جێبەجێکردن، کۆنتڕۆڵکردن، و تەواوکردنی پرۆژەکان
بەڕێوەبردنی پرۆژە (بە ئینگلیزی: Project management) بریتییە لە کردارەکانی دەستپێکردن، پلاندانان، جێبەجێکردن، کۆنترۆڵکردن، و داخستنی پرۆژەیەک، لەلایەن دەستەیەکەوە، بە مەبەستی بەدەستھێنانی ئامانجگەلی دیاریکراو. پڕۆژە ئیشێکی کاتی و بێھاوتایە، ئامانجی پڕۆژە ئەکرێ بەرھەمھێنانی بەرھەمێک یان ڕاژەیەک بێت. دەبێت ھەموو پڕۆژەیەک کاتی دەستپێک و کاتی کۆتایی دیاریکراو بێت. ئامانجی بەڕێوەبردنی پڕۆژە ئەوەیە کە ئامانجەکانی پڕۆژەکە بھێنێتەدی، لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە، و بەو بودجەیەی بۆی دانراوە، و بەپێی ئەو مەرجانەی لەسەری ڕێککەوتوون.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Project management»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەڕێوەبەریی پرۆژە تێدایە. |