کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی
(لە سکووڵی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانیەوە ڕەوانە کراوە)
سکووڵی ھونەر لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین سکووڵی بواری ھونەرە لە کوردستان لە ساڵی خوێندنی (١٩٩٨ - ١٩٩٩) دامەزراوە. پێکھاتەی ئەم سکووڵە لە سەرەتاوە ھەتا ئێستا بەشی شێوەکاری لە خۆگرتوە کە ئەم بەشەش لە سێ لقی سەرەکی پێکھاتوە ; کە بریتین لە لقەکانی (نیگار کێشان، پەیکەر سازی، سیرامیک). سکووڵی ھونەر وەک پێداویستیەکی مێژوویی لەم قۆناغەدا دامەزراوە لە پێناو بەدیھێنانی مەبەست و ئامانجگەلێکی تایبەت بە بواری ڕۆشنبیری بە گشتی و ھونەر بە تایبەتی. ئامەنجەکانی سکووڵی ھونەر:-
- ئامادەکردن وپەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێ لە توانای نوێی ھونەری بە شێوازێکی زانستی لە ھەردوڕوی پراکتیکی و تیۆریەوە.
- پێگەیاندنی پسپۆڕی شارەزا و کارامە لە بواری پەروەردەکردنی ھونەردا. (دامەزراندن لە قۆناغە ناوەندی و دواناوەندیەکاندا).
- ھەژمارکردنی سکووڵی ھونەر وەک پێگەیەک بۆ ھونەر و کلتوری ھاوچەرخ لە پێناو بەئاگایی و پەخشکردنی نوێترین داھێنان و تازەگەریەکانی سەردەم.
- دامەزراوەکردنی سکووڵی ھونەر بۆ بەخشین و گەشەپێدانی ھونەرێک کە لەسەر بنەمای ھزری مێژوویی و نەتەوەیی و شارستانی ئاڕاستەی گرتبێت.
- بەشداری کردنی کارایانەی سکووڵی ھونەر لە بونیادنانی بزافێکی زانستیانەی بواری تیۆری ھونەری بە گشتی و ڕەخنەی ھونەری بە تایبەتی.
- بەشداری کردنی دیار و کاریگەر لە بردنە پێشەوەی ئاستی ھونەری بزافی ھونەری خۆجێی و ناساندنی و بە جیھانی کردنی.