سکانتزێن
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سکانتزێن یان سکانسێن گەڕەکێکە لەسنوری شارەوانی ھۆڵستاھاممەر لەستۆکھۆڵم، ناوچەیەکی گەشتیاری و بازرگانی دڵڕفێنە، چەندین باخچە و مۆزەخانە و بازاڕی گەورە و ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت، بەشێکە لە(Ecomuseum Bergslagen)، کە ناوچەیەکی نیشتەجێبونی ھاوڵاتیانە.
مێژوو
دەستکاریسکانتزێن کەناڵێکی بەرزی ھەیە، بەناوی کەناڵی ئاوی سترۆمس ھۆڵم کە دەروازەیەکی دوو دەرگایی گەورەی ھەیە پێشتر لەلایەن شا گۆستافی چوارەم ئەدۆڵف دروستکراوە، ئەم دەروازەیە کە وەک باڵاخانەیەکی گەورەیە، پێشتر فەرمانگەی کارگێڕی کەناڵەکە بووە، ھەروەھا بەشی ھونەرکاری(Mekanikus) کەناڵەکەش ھەرلەوێ بوە کە سی فەرمانبەر لەم فەرمانگەیە کاریان دەکرد، کە ھەرکەشتییەک بە کەناڵەکە ڕەت بوبا باج و گومرگیان لێ وەردەگرت.
لەبەشی باکوری دەریاچەیەک ھەیە بەناوی دەریاچەی سکانتزێن Skantzsjön، ئەم دەریاچەیە دەستکردە بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئاوی کەناڵەکە دروستکراوە، لەسەر دەریاچەکە تەپۆڵکەیەک ھەیە کە دەڕوانێتە کەناڵەکە شوێنێکە تۆماری گشتی کەناڵەکەی لێ ھەڵدەگیرا، ئێستا کلێسایەکی لێ سازکراوە١٧٩٠، ئەم ناوچەیە شوێنێکی باش بوو بۆ کشتوکاڵ و کرێکارانی بار و دەستکەوتنی ھەلی کار بۆ ھەژاران و تازە ھاتوانی شار، نوسینگەی سەرەکی کەناڵەکە و ھەندێ لە باڵەخانەکانی دەوروپشتی ئێستا کراون بە مۆزەخانە.
پێشانگا
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Skantzen»، ویکیپیدیای سوێدی. سەردان لە ٥ی ئایاری ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سکانتزێن تێدایە. |