سپلاتوون (بە ئینگلیزی: Splatoon)یارییەکی ڤیدیۆیی تەقەکەری کەسی سێیەمە کە لەلایەن ھیساشی نۆگامییەوە دروست کراوە، و لەلایەن کۆمپانیای نینتێندۆوە پەرەی پێدراوە و خاوەندارێتی دەکرێت. زنجیرەکە لە زەوییەک دوای «ئاپۆکالیپتدا» جێگیرکراوە کە ئاژەڵە دەریایییە مرۆڤدۆستەکان تێیدا نیشتەجێن. بەھۆی بەردەستبوونی شێوازی یارییە کێبڕکێکارەکان لە سپلاتوون، پاڵەوانێتییەکانی وەرزشی ئەلیکترۆنی کێبڕکێکار بە خەڵاتی سپۆنسەرکراو ھەر لە ساڵی ٢٠١٦ لە ژاپۆن بەڕێوەچوون.[١] بە بڵاوکردنەوەی سپلاتون ٢، کۆمپانیای نینتێندۆ پاڵەوانێتی جیھانی سپلاتون ٢ی دامەزراند و لە ساڵی ٢٠١٨ دەستی بە میوانداریکردنی پاڵەوانێتییە کێبڕکێیییەکان کرد.[٢][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Japanese Splatoon eSports Tournament Offers Over $1 Million in Prize Money - IGN (بە ئینگلیزی), 19 August 2015, retrieved 15 March 2020
  2. ^ "Get ready for the 2018 Splatoon 2 World Championship - News & Video - Splatoon 2 for Nintendo Switch". Get ready for the 2018 Splatoon 2 World Championship - News & Video - Splatoon 2 for Nintendo Switch (بە ئینگلیزی). Retrieved 14 March 2020.
  3. ^ "Live from Squid Research Lab". Live from Squid Research Lab. June 2018. Retrieved 14 March 2020.