سوپای ئەرمەنیا یان سوپای ئەرمەنی (بە ئەرمەنی: Հայկական բանակ, Haykakan Banak) بەفەرمی سوپای ئەرمەن سوپایەکی تایبەتی وڵاتی ئەرمەنیایە، سەرجەم پاسەوانی سنور و ھێزی ئاسمانی و زەمینی و بەرگری کورتکراوەی ئەم ھێزەن سەرجەمیان سەر بە سوپای ئەرمەنن، لە ٢٨ تشرینی یەکەمی ١٩٢٢دا دامەزراوە لەدژی یەکێتی سۆڤیەت وە لەلای یەکێتی سۆڤیەتیش سوپای ئەرمەن بە یاخی بوو ناونرابوو،

وێنەی ھێزێکی چەکداری ئەرمەنی لە ساڵی ١٩١٨دا

پێش دامەزراندنی ئەم ھێزە لە ساڵی ١٩٢٢دا چەندین ھێز و گروپی چەکداری ھەبوون لەناوچەکەدا بەڵام ھەر لەو ساڵەدا بەفەرمی یەک ھێز و یەکەمین سوپا بۆ ئەرمەنییەکان لەسەر دەستی ژەنەڕاڵ نۆرات تێر گریگۆریانتز دروستبوو.

چالاکییەکان دەستکاری

چالاکییەکانی سوپای ئەرمەن بەگشتی لەنێوخۆی وڵاتی ئەرمەنیا و چەند ناوچەیەکی دەرەوەی وڵاتی ئەرمەنیایە لەو ناوچانەش:

  1. ناگۆرنۆ-قەرەباغ
  2. سنورەکانی ئازەربایجان-ئەرمەنیا
  3. ناخچیڤێن
  4. ڕۆژئاوای ئەرمەنیا تورکیا
  5. سنورەکانی ئێران-ئازەربایجان
  6. دژی ھێزەکانی ئازەربایجان لەناو خاکی ئەرمەنیا

بواری سەربازی دەستکاری

سوپای ئەرمەن خاوەنی:

تانک دەستکاری

  • ٢٠ تانکی جۆری T-80
  • ١٣٧ تانکی جۆری T-72
  • ٨٠ تانکی بەرگری جۆری BMP-1
  • ١٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری BRDM-2

فڕۆکەی جەنگی دەستکاری

  • ١٥ فڕۆکەی جۆری Su-25
  • ١٨ فڕۆکەی جۆری Mil Mi-8
  • ١٨ فڕۆکەی جۆری MiG-29

چەکەکان دەستکاری

  • K-3
  • AK-47
  • AKMs
  • MakarovPistol
  • SVD

سەرچاوەکان دەستکاری