سووپەر چی؟

ئەلبومێکی ستۆدیۆییی ٢٠٢١ی زارفەیس و ئێم ئێف دووم

سووپەر چی؟ دووەم ئەلبومی ھاوبەشی گرووپی ھیپ ھۆپی ئەمریکی زارفەیس و ڕاپەری بەڕیتانیی ئەمریکی ئێم ئێف دوومە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١دا بڵاوکراوەتەوە. ئەلبومەکە درێژەدانێکە بە پڕۆژە ھاوبەشەکەیان لە ساڵی ٢٠١٨ بە ناوی زارفەیس بە مێتەڵ فەیس ئاشنا دەبێت، و یەکەم بڵاوکردنەوەی دوومە لەدوای مردنی. ئەلبومەکە دی ئێم سیی ڕەن-دی ئێم سی، دێل دە فەنکی ھۆمۆسەیپییەن، کێندرا مۆریس، و گادفۆربیدی دات ھانسەم دێڤڵی تێدایە.

سووپەر چی؟
ئەلبومی ستۆدیۆیی لە لایەن زارفەیس و ئێم ئێف دووم
بڵاوبوونەوە٧ی ئایاری ٢٠٢١ (2021-05-07)
تۆماربووننیسانی ٢٠٢٠
چەشن
ماوە٢٦:٤٤
زمانئینگلیزی
بڵاوکەرەوەسیلڤەر ئەیج
بەرھەمھێنەردە زار-کیز
زارفەیس
زارفەیس بە مێتەڵ فەیس ئاشنا دەبێت
٢٠١٨
سووپەر چی؟
٢٠٢١
کاتزانیی ئێم ئێف دووم
زارفەیس بە مێتەڵ فەیس ئاشنا دەبێت
(٢٠١٨)
سووپەر چی؟
(٢٠٢١)

پێشینە و بڵاوبوونەوە دەستکاری

سەرەڕای ئەوەی کە ئەلبوومەکە دووەم ئێڵ پیی ھاوبەشی سیانەکەیە لەگەڵ دووم، پێکەوە کاریان لەسەر تراکێکی زارفەیس کردووە لە ساڵی ٢٠١٥دا بە ناوی "کە-بانگ!"، بۆ ئەلبومی ھەموو پاڵەوانێک پێویستیی بە خراپەکارێکە.[٣] سوپەر چی؟ لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ تۆمارکرا، و لە سەرەتادا بڕیار بوو کە ھەمان مانگ بڵاو بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ەوە دواخرا.[٤][٥][٦] ئیسۆتێریکی ئەندامی زارفەیس ڕوونیکردەوە کە:

کاتێک کۆڤید-١٩ دەستی پێکرد و جیھان وەستا بەھۆیەوە، بڕیارمان دا کە کارەکانمان ڕابگرین، سەرنجمان بخەینە سەر خێزانەکانمان، و ھەندێک شتی باشتر بکەین. ئەوەی کە گوێبیستی دەبیت لە ھاوینی ٢٠٢٠دا تەواوکراوە و میکس و ماستەرینگی بۆ کراوە، و شانازی دەکەین و بەختەوەرین تاکوو بڵاوی بکەینەوە. من لەجێی ھەموو ئەوانەی بەشدار بوون قسە دەکەم کاتێک دەڵێم کە ئێمە زۆر بەختەوەرین کە لەگەڵ دوومدا ئەلبومەکەمان دروست کردبێت… ئەو بەڕێوەبەر و بەرھەمھێنەرێکی بێوێنە بوو. ئێمە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و ھاوڕێ و ھەموو ئەو کەسانە دەکەین کە گوێگری بوون.[٧]

ئەلبومەکە لە دوو بەش پێکھاتووە، کە بریتین لە «ڕووی دووم» و «ڕووی زار».[٤][٨] کتێبێکی کۆمیکی لەگەڵدایە کە لەلایەن ئیسۆتێریکەوە نووسراوە و لەلایەن بێنجەمین ماراوە کێشراوە.[٩]

بەرگی ئەلبومەکە لە چاپی ژمارە ٢١٦ی زنجیرەی کۆمیکەکانی ماڕڤڵی دێردێڤڵی ساڵی ١٩٦٤ەوە وەرگیراوە.[١٠]

ھەڵسەنگاندنی شارەزایان
خاڵە کۆکراوەکان
سەرچاوە خاڵ
مێتاکریتیک ٧٤/١٠٠[١١]
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان
سەرچاوە خاڵ
ئۆڵمیوزیک      [١٢]
ئێکسکڵەیم! ٨/١٠[٢]
ئێن ئێم ئی      [١٣]
ڕاپ ڕیڤیووز ٧/١٠[١]
رڕێزیدێنت ئەدڤایزەر      [١٤]
سپەتنیکمیوزک ٤،١/٥[١٥]
تۆم ھەڵ – ئۆن دە وێب A−[١٦]

پێڕستی تراکەکان دەستکاری

ڕووی دووم
ژمارەناوماوە
١.«پاشا و چاو» (لەگەڵ دی ئێم سیی ڕەن-دی ئێم سی)٢:٢٦
٢.«بیردۆزی زاروین لەسەر شلبوونی خەڵک» (لەگەڵ کێندرا مۆریس)٣:١٦
٣.«ماندۆ کالریسیان»٢:١٧
٤.«دووم بەرامبەر ئەوانی تر»٢:٤٤
ڕووی زار
ژمارەناوماوە
١.«جەیسن و زارگۆناتەکان» (لەگەڵ دێل دە فەنکی ھۆمۆسەیپییەن)٣:٥٠
٢.«وەستان لە کرداردا»٢:٢٩
٣.«ناوێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە»١:٤٥
٤.«ئەمە لێدەربازنەبووە ئێستا»٢:١١
٥.«زۆر نامۆ» (لەگەڵ گادفۆربیدی تی دی ئێچ)٢:٣٤
٦.«جیھانی لاو»٣:١٢
ماوەی گشتی:٢٦:٤٤

خشتەکان دەستکاری

خشتەکان بۆ سووپەر چی؟
خشتە (٢٠٢١) بەرزترین
پلە
ئەلبومەکانی سکۆتلەندا (OCC)[١٧] ٧١
UK R&B Albums (OCC)[١٨] ٦

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب Shackleford, Sy (11 May 2021). "Czarface & MF DOOM :: Super What?". RapReviews. Retrieved 11 May 2021.
  2. ^ ئ ا Fox, Luke (11 May 2021). "Czarface Collab 'Super What?' Does MF DOOM's Legacy Justice". ئێکسکڵەیم!. Retrieved 11 May 2021.
  3. ^ Fu, Eddie (May 5, 2021). "New MF Doom and Czarface Album Super What? Coming This Friday". Consequence of Sound. Retrieved May 5, 2021.
  4. ^ ئ ا Darville, Jordan (May 2021). "A new Czarface/MF Doom album is out this week". The Fader. Retrieved 5 May 2021.
  5. ^ Lavin, Will (May 5, 2021). "MF Doom and Czarface collaboration album coming this week". NME. Retrieved May 5, 2021.
  6. ^ Mench, Chris (May 5, 2021). "Czarface Announces New Joint Project With MF Doom 'Super What?' Dropping This Week". Genius. Retrieved May 5, 2021.
  7. ^ Hakimian, Rob (May 5, 2021). "Czarface reveals new MF Doom collab album Super What?". Beats Per Minute. Retrieved May 5, 2021.
  8. ^ "Czarface and MF Doom - Super What? [Pre-Order]". Gas Drawls. Retrieved 5 May 2021.
  9. ^ Williams, Aaron (May 5, 2021). "MF Doom's First Posthumous Album Is A Joint Effort With Czarface, 'Super What?'". Uproxx. Retrieved May 5, 2021.
  10. ^ O'Neil, Dennis (w), Mazzucchelli, David (a), Mellor, Steve (col), Rosen, Joe (let), Macchio, Ralph (ed). "The Second Secret" Daredevil 216: front cover (March 1, 1985), Marvel Comics
  11. ^ "Critic Reviews for Super What?". مێتاکریتیک (بە ئینگلیزی). Retrieved 9 June 2021.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  12. ^ Simpson, Paul. "Czarface / MF Doom Super What?". ئۆڵمیوزیک. Retrieved 9 June 2021.
  13. ^ McMahon, James (10 May 2021). "Czarface & MF DOOM – 'Super What?' review: rappers' riotous superhero hijinks". ئێن ئێم ئی. Retrieved 11 May 2021.
  14. ^ Okonkwo, Emeka (19 May 2021). "Czarface & MF DOOM - Super What?". ڕێزیدێنت ئەدڤایزەر. Retrieved 9 June 2021.
  15. ^ Rowan5215 (23 May 2021). "CZARFACE and MF DOOM Super What?". سپەتنیکمیوزک. Retrieved 9 June 2021.
  16. ^ Hull, Tom (June 22, 2021). "Music Week". Tom Hull – on the Web. Retrieved June 24, 2021.
  17. ^ "Official ئەلبومەکانی سکۆتلەندا Chart Top 100". Official Charts Company. Retrieved June 12, 2021.
  18. ^ "Official R&B Albums Chart Top 40". Official Charts Company. Retrieved June 12, 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

داڕێژە:ئێم ئێف دووم