سندووقی مۆسیقا (بە ئینگلیزی: Music box) پێکھاتووە لە ئامێرێکی مۆسیقی ئۆتۆماتیکی یان نیمچە-ئۆتۆماتیکی کە لە سەدەی ھەژدەھەمدا بەرھەم ھاتووە. ئەم ئامێرە بە سووڕانی لوولەکێکی بزماردار یان تۆپەڵدار دەنگ دەردەکات. لەکاتی سووڕانی لوولەکەکە لە ڕێگەی گێڕێکی دەرەکییەوە، بزماری لوولەکەکان دەیدەن لە تەلەکانی ناویی و بەینی بزمار و خێرایی سووڕاندنی لوولەکەکە دەبێتە ھۆی دەرکردنی پارچە مۆسیقایەک، کە زۆرجار کورتە؛ بەڵام ماوەکەی بە پێی قەبارەی ئامێرەکە و گەورەیی لوولەکەکەیە. ھەندێک لە سندووقە مۆسیقا ئاڵۆزترەکان تەپڵ و زەنگی بچووک بچووک لە خۆ دەگرن لە پاڵ تەلەکانەوە.

سندووقێکی مۆسیقا
ئاوازی سندووقێکی مۆسیقا

سەرچاوەکان دەستکاری