سمایلەدۆن (ناوە زانستییەکەی: Smilodon) ڕەگەزێکی لەناوچووە لە ددان شمشێرییەکانی خێزانی پشیلە. وە یەکێکە لە بەناوبانگترین مەمکدارەکانی بێش زاین، وە دیارترین ددان شمشێرییە لە خێزانی پشیلە لە نێوان ھەموو ڕەگەزە لەناوچووەکانی تردا. بە گشتی لە خۆراوا ئەم تاکە لە گیانداران ناودەبرێت بە «بەوری کەڵب شمشێری» (بە ئینگلیزی: Saber-toothed Tiger)، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بەڵگەی لێچوونی نییە لەگەڵ بەور یان ھەر کامێک لە جۆرە ھاوچەرخەکانی تری خێزانی پشیلە. سمایلەدۆنەکان لە ھەردوو ئەمریکا لە ماوەی چاخی تازەی نزیک (چاخی پلایستۆسینی) ژیاون، واتا لەو ماوە درێژەی نێوان ٢٫٥ میلیۆن ساڵ بۆ نزیکەی ١٠٬٠٠٠ ساڵ. ئەم ناوە ھاوچەرخەی کە بۆ ئەم ڕەگەزە لە ساڵی ١٨٤٢ دانراوە بە پشتبەستن بە ھەندێک ھەڵکەندراوی دۆزراوە لە بەڕازیل. زانایان ئێستا دان بە سێ جۆر لە سمایلەدۆن دادەنێن، ئەوانیش: سمایلەدۆنی لاواز (ناوە زانستییەکەی: Smilodon gracilis) وە سمایلەدۆنی کوشندە (ناوە زانستییەکەی: Smilodon fatalis) وە سمایلەدۆنی تێکشکێنەر (ناوە زانستییەکەی: Smilodon populator). وا پێدەچێت کە ھەردوو جۆرەکەی کۆتایی لە سمایلەدۆنی لاواز پەیدابووبن، کە پێدەچێت ئەویش لە مێگانتێرۆن پەیدابووبێت. گەورەترین کۆمەڵە لە پاشماوەکانی سمایلەدۆن لە چاڵە قیڕەکانی لایبیریا نزیک شاری لۆس ئەنجلۆس لە کالیفۆڕنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆزراونەتەوە.

سمایلەدۆنەکان لاشەیەکی بەھێزتریان ھەبوو لە ھەموو جۆر و ڕەگەزەکانی تری خێزانی پشیلە کە لە ئەمڕۆدا ماون، وە بە قاچەکانی پێشەوەی کە پێشکەوتووترە و کەڵبە درێژەکانی سەرەوەی جیادەکرێتەوە. وە توانای کرانەوەی شەویلگەکانی فراوانترە لە توانای کرانەوەی شەویلگەکانی ھەموو جۆرەکانی تری خێزانی پشیلە، ھەرچەندە کەڵبە درێژەکانی سەرەوەی کە پێشتر باسکرا لاوازە و زووشکاوە، کە تەرخانکراوە بۆ بریندارکردنی نێچیرەکانی لە جێگای دیاریکراو، وەک شوێنی خوێن ھێنەر و خوێنبەری چالاک. سمایلەدۆنی لاواز (ناوە زانستییەکەی: Smilodon gracilis) بچوکترین جۆر بوو بە تەواوی، وە کێشی دەگاتە نێوان ٥٥ وە ١٠٠ کیلۆگرام (لە نێوان ١٢٠ وە ٢٢٠ پاوەند) پاش ئەو سمایلەدۆنی بکوژ (ناوە زانستییەکەی: Smilodon fatalis) دێت بە کێشێک کە دەگاتە نێوان ١٦٠ بۆ ٢٨٠ کیلۆگرام (لە نێوان ٣٥٠ بۆ ٦٢٠ پاوەند) وە بەرزییەک کە گەیشتووە بۆ ١٠٠ سانتیمەتر (٣٩ ئینج). ھەردوو جۆرەکەی کە پێشتر باسکران پاشماوەکانیان دۆزارونەتوە لە ئەمریکای باکوور، ئەگەرچی ھەندێک لە ھەڵکەندراوە دۆزراوەکان لە ئەمریکای باشوور جاربەجار ئاماژەی پێدەکات. بەڵام سمایلەدۆنی تێکشکێنەر (ناوە زانستییەکەی: Smilodon populator) تەنھا پاشماوەکانی دۆزراوەتەوە لە ئەمریکای باشوور، وە ئەگەری ھەیە کە گەورەترین جۆر بێت لە خێزانی پشیلە کە ژیابێت لە کۆندا و ئێستا، کە کێشی گەیشتووەتە نێوان ٢٢٠ بۆ ٤٠٠ کیلۆگرام (لە نێوان ٤٩٠ بۆ ٨٨٠ پاوەند) وە بەرزی لە شانەکانی گەیشتووە بۆ ١٢٠ سانتیمەتر (٤٧ ئینج). وە نازانرێت لەسەر وردی کە شێوەی فەرووی ئەم گیاندارانە چۆن بووە، یان ئەگەر ھیچ شێوەیەکی ھەبێت بە تەواوی، ھەرچەندە زۆربەی ئەو وێنەکێشانە و ھونەرمەندانەی کە تایبەتن بە کێشانی بوونەوەرە لەناوچووەکان وێنەی سمایلەدۆنیان کێشاوە بە شێوەی فەرووی ھاوشێوەی فەرووی ھەندێک لە جۆرە ھاوچەرخەکانی خێزانی پشیلە، وەک پڵنگەکان وە پڵنگی ئەمریکی (جاگوار) و پڵنگی کورتەباڵا، یان بێ شێوەی فەروو وەک شێرەکان.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری