سرکەی ھەنار شلەیەکی خەستە کە لە دنکی ھەنار دروست دەکرێت. تامەکەی زۆر ترشە لەگەڵ بۆنی کەمێک تامی شیرینە. ڕەنگەکەی سوورێکی تاریکە.[١]

دروستدەکرێت بە کوڵاندنی شەربەتی ھەنار تا خەستدەبێتەوە. سوودی پزیشکیشی ھەیە بۆ کێشەکانی نێو زار و پووک. سوودی دیکەشی ھەیە وەک ڕێگرتن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، یارمەتی ھەرسکردنیش دەدات. بەکاردێ لە ئامادەکردنی خۆراک وەکو بەکارھێنانی بۆ خۆشکردنی گۆشت، بامێ، کفتە و پەلکەمێو و چەندین بەکارھێنانی دی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «دبس الرمان»، ويكيبيديا (بە عەرەبی)، 2023-01-03، لە 2023-04-21 ھێنراوە