سروودی کاک شوان سروودێکی شۆڕشگێڕانەیە کە گرووپی مۆسیقای بانگەواز خوێندوویەتی. ئەم سروودە بۆ ڕێزگرتن لە محەممەد مایی، ناسراو بە کاک شوان خوێندراوەتەوە کە کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕی کورد و لە فەرمەندەرانی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووە. ھەڵبەستی ئەم سروودە لەلایەن موسلێح شێخولئیسلامی (ڕێبوار) وتراوە.[١]

دەقی سروود[٢] دەستکاری

شەو نەبوو تەقەی تفەنگ

نەسمێ جەرگی شەوە زەنگ

خەڵکی نەڕژێنە کۆڵان

بەرەو پیری کاک شوان

سروودێک لە سەر لێوان

بەخێر بێتەو بۆ ناومان

کاک شوانی قارەمان، کاک شوانی قارەمان

مەرگ لەبەر چاوتان سووک بوو

ئاسمان بۆتان بچووک بوو

بەڵام لاڵ بێ ئاسمان بۆ شاباڵی تۆی شکان

کاک شوانی قارەمان پێشەنگی پێشمەرگەکان

کاڵ بووە چاوی ڕەشمان بۆ مەرگی تۆ کاک شوان

دڵی شەوانی ئەشکان

نرکەی شێرانەی شوان

ئەی وت من شوانم پێشمەرگەی ڕەنجبەرانم

شەقڵی شەوان ئەشکێنم دوژمنان ئەتارێنم

شەقڵی شەوان ئەشکێنم دوژمنان ئەتارێنم

مەرگ لەبەر چاوتان سووک بوو

ئاسمان بۆتان بچووک بوو

بەڵام لاڵ بێ ئاسمان بۆ شاباڵی تۆی شکان

کاک شوانی قارەمان پێشەنگی پێشمەرگەکان

کاڵ بووە چاوی ڕەشمان بۆ مەرگی تۆ کاک شوان

زەحمەتکێشی شۆڕشگێڕ

ڕۆڵەی جەسوور و دلێر

پێشمەرگە ناوت بەرزە

دوژمن ئەخاتە لەرزە

کورد لە گشت لایە رووسوور

لەوڵاتی نزیک و دوور

ئێوەن ھۆی سەربەرزیمان

لە سەرتاسەری ئێران

مەرگ لەبەر چاوتان سووک بوو

ئاسمان بۆتان بچووک بوو

بەڵام لاڵ بێ ئاسمان بۆ شاباڵی تۆی شکان

کاک شوانی قارەمان پێشەنگی پێشمەرگەکان

کاڵ بووە چاوی ڕەشمان بۆ مەرگی تۆ کاک شوان

وەک ھەڵۆ بە لارەباڵ

ھەڵمەتتان ئەدا بۆ داڵ

داڵی خوێن‌خۆری دوژمن

کە دەھات بۆ کورد کوشتن

تێک شکا و تێک چەماوە

ھێزی دوژمن لەو ناوە

مەرگ لەبەر چاوتان سووک بوو

ئاسمان بۆتان بچووک بوو

بەڵام لاڵ بێ ئاسمان بۆ شاباڵی تۆی شکان

کاک شوانی قارەمان پێشەنگی پێشمەرگەکان

کاڵ بووە چاوی ڕەشمان بۆ مەرگی تۆ کاک شوان

لە لوولەی تفەنگەوە

لە مەیدانی جەنگەوە

نرکەی شێرانەی شوان

دیسان لە دەشت و دۆڵان

یاخۆ لە کۆچە و کۆڵان

کووچەی سنەی قارەمان

دەلەرزێنی ئاسمان، دەلەرزێنی ئاسمان

مەرگ لەبەر چاوتان سووک بوو

ئاسمان بۆتان بچووک بوو

بەڵام لاڵ بێ ئاسمان بۆ شاباڵی تۆی شکان

کاک شوانی قارەمان پێشەنگی پێشمەرگەکان

کاڵ بووە چاوی ڕەشمان بۆ مەرگی تۆ کاک شوان

چۆن فواد شەھیدی ژیر

سەرتۆپ بوو و ڕۆشنبیر

کاک شوانی خەباتکار

سەرتۆپێک بۆ کرێکار

کاک شوان شێری سەنگەر

ڕۆڵەی فەرەنجی لە بەر

کاتێک دەچینە سەنگەر

تا سەرکەوتن نایتەدەر

مەرگ لەبەر چاوتان سووک بوو

ئاسمان بۆتان بچووک بوو

بەڵام لاڵ بێ ئاسمان بۆ شاباڵی تۆی شکان

کاک شوانی قارەمان پێشەنگی پێشمەرگەکان

کاڵ بووە چاوی ڕەشمان بۆ مەرگی تۆ کاک شوان

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، سروودەکان". حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. Retrieved 18ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ ڕاگەیاندن, ناوەندی. "سرودە کوردییەکان". کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.