ستۆما (کرداری پزیشکی)

لە زانستی پزیشک دا، ستۆما (بە ئینگلیزی: Stoma) کە واتای ھەر دەروازەیەک یان کردنەوەیەک یان دەرچەیەک وەکو چاڵێک لەسەر جەستەی مرۆڤ بە کرداری نەشتەرگەری ئەنجام بدرێ و بکرێتەوە. ھەر ئەندامێک کون یان چاڵێکی بکرێت و دەستکاری بکرێت ستۆمای بۆ دادەنرێت بە واتایەکی تر چاڵێکی دەست کرد بۆ دادەنرێت. ئەو شوێنانە کەلە جەستە وەکو چاڵ دەکرێنەوە لەمانە: ئێسۆفەگۆس (سوورێنە) و گەدە، دوودینۆم (ڕیخۆڵە باریکە)، ئیلیۆم، کۆلۆن (قۆلۆن)، پەردەپۆشی سییەکان(pleural cavity) و(ureters) و میزەڵدان، لەگەڵ لەگەنەی گورچیلە. دانانی ئەم جۆرە ستۆما نە لەسەر جەستە لەوانەیە بە شێوەیەکی ھەمیشەیی بێ یان بەشێوەیەکی کاتی بێت. ستۆما پرۆسەیەکی نەشتەرگەریە پێکھاتووە لە دروستکردنی ستۆمای دەستکرد لە زمانی ئینگلیزی بە - ئۆستۆمی (Ostomy)کۆتایی دێتە. بۆ نموونە، وشەی «کۆلۆستۆمی» زۆرجار ئاماژە بە نەشتەرگەرییەکی دەستکرد یان پرۆسەیەک دەکات کەلە پێش دەرچەی کۆم دا دادەنرێت. بەگوێرەی بار وجۆری نەخۆشیەکە، برینی ئۆستۆمی (ostomy)، دوای نەشتەرگەری، کرداری بەردەوامی چاوەدێری کردنی پێویستە لەلایەن کەسانی شارەزا لە بواری پزیشکی وە دوای نەشتەرگەری و دانانی ستۆما یارمەتی نەخۆشەکە دەدەن بەوەی ڕاهێنان پێ بکرێت بە خودی نەخۆشەکە وفێری دەکرێت چۆن بەرێوەی ببات.

نەخۆشێک کە کۆلۆستۆمی ھەیە کە تووشی بارێکی ئاڵۆزی بووە بەھۆی فتقێکی گەورە، کیسەی سەر زگ (ستۆما)

گەدە و ڕیخۆڵە دەستکاری

 
کۆلۆستۆمی
 
پشکنین بە ئامێری تیشک لە ھەمان نەخۆشدا، نیشاندانی سکی وشێوەی تووش بوون بە فتق.



دیاردەی فتق باوترین وئاڵۆزترین دیاردەیە لە دوای نەشتەرگەرییەوە ڕوو دەدات لە دانانی ستۆماتا کە ئەویش لە دیواری زکدا دەبێت، ئەم دیاردەیە بە ڕێژەی ١٠ بۆ ٢٥٪ی لە نەخۆشییەکاندا ڕوودەدات.[١]

ستۆماتا دروست دەبێت بەتایبەتی لە پرۆسەی نەشتەرگەری کەلە ھەناو دەبێ کە تێیدا ھەموو کۆئەندامی ھەناو دەگرێتەوە لە ڕێگای گەدە (GIT)یان سیستەمی گەدە (GIS). GIT کەلە دەم دەست پێ دەکات یان بۆشایی دەمەوە و بەردەوام دەبێت تا کۆتایی دێت لە دەرچەی کۆم. نموونەی کۆئەندامی ھەناو:

  • ئێسۆفەگۆستۆمی
  • گازترۆستۆمی
  • کۆلیسیستۆستۆمی
  • کۆلێدۆکۆستۆمی
  • ئینتەرایک:
    • سیکۆستۆمی
    • کۆلۆستۆمی
    • دوودینۆستۆمی
    • ئیلیۆستۆمی
    • جەیجۆنۆستۆمی
    • ئەپاندێستۆمی

یەکێک لە ناساندراوی جۆرەکانی ستۆمای دەستکرد پێ ی دەڵێن کۆلۆستۆمی، کە کردارێکی نەشتەرگەرییە لەسەر زگ دەکرێت کە ڕێگە دەدات بۆ لابردنی (پاشەڕۆ)لە جەستەدا، بە تێپەڕبوونی لە ڕێکە دا، بۆ ئەوەی بچێتە ناو کیسەیەک یان ئامێرێکی تری کۆکردنەوەی ئەم پاشەڕۆیە. ئەم پرۆسە نەشتەرگەری بەگشتی لە ئەنجامی چارەسەرە بۆ نەخۆشەکە. ئەم پرۆسەیە بریتییە لە دوو بەش کردنی کۆلۆن (قۆڵۆن) بە بەشی بچووکی کۆتایی بۆ دەرچەی (کۆم) کەلە جەستەدا لە ناوچەی سک پێک دێت. ناسراوە.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باشتر و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکان، باشترە ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدرێت تا ئەو ئاستەی کە دەکرێت لە خوارەوە لە ناو ڕێڕەوەکە ئەنجام بدرێت، چونکە ئەمە ڕێگە دەدات کە زۆرترین بڕی شیکردنەوەی سروشتی بۆ ھەرسکردنی خواردن ڕووبدات پێش ئەوەی ئەم بەشەی پێش دەرچەی لە نزیک کۆم لە جەستە لاببرێت. دەزگای ستۆماو کیسەکە بەگشتی بە سیستەمێکی پاکردنەوە دادەنرێت کە پاشەڕۆ کۆدەکاتەوە و دەرچوونی تێدایە بۆ لابردنی دواتر. سیستەمی مۆدێرنی (بەکیسە کردن) ڕێگە دەدات بە مرۆەکە ژیانی ئاسایی خۆی بە ئاسایی بەسەر بەرێت دوای نەشتەرگەرییەکە.

لە کاتی پلاندانانی شوێنی ستۆما، پەرستاری تایبەت بەم کردارەی ستۆما دەبێت بەرزی سنگی و ھێڵی پشتێنەکەی ئەو کەسە دیاری بکات بۆ ئەوەی ئاستی لە پۆشینی جلوبەرگەکەی وەک جاران بگونجێت؛ و ھەروەھا پشتێنی تایبەت بە ستۆما ببەسترێت تالە سەرەتاوە لەبەردەکرێت تا یارمەتیدەر بێت و ڕێگر بێت لە دروستبوونی کێشەی تووش بوون بە فتق.

نموونەی تر لە ستۆماتا دەستکاری

  • داکرۆسیستۆرینۆستۆمی
  • سکلەرۆتۆمی
  • ترایچۆستۆمی
  • ئیرۆستۆمی (ھەروەھا بڕوانە دوورکەوتنەوەی میزکردن)
    • نیفرۆستۆمی
    • ئیتێرۆستۆمی
    • ڤێسیکۆستۆمی (سیستۆستۆمی)

ڕاھێنانی مێژوویی ترێپانیز ھەروەھا جۆرێک بوو لە ستۆما.

ھەروەھا بڕوانە دەستکاری

  • لیستی نەشتەرگەری بەپێی جۆرەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Paul H. Sugarbaker (2013). "Paraostomy Hernias: Prosthetic Mesh Repair". Abdominal Surgery. American Society of Abdominal Surgeons.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری