سایلۆی جۆی کەنەدا
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
سایلۆی جۆی کەنەدا (بە ئینگلیزی: Canada Malting Silos) یەکێکە لەو دوو سایلۆیەی تۆرۆنتۆ کە لەماوەی ڕابردوو بۆکاری ئاوجۆکاری بەکارھێنراوە سایلۆکە دەکەوێتە ھاربۆرفرۆنت لە ئەنتاریۆ لە کەنەدا. دەکەوێتە بندەکی شەقامی باتێرست لە باتێرست کوای (ئییران کوای)، سایلۆکان لە ساڵی ١٩٢٨ دروست کراوە بۆ خەزنکردنی جۆ بۆ ھاوبەشگای ماڵتینگی کەنەدا. کە لەم جۆیە باشترین و بەناوبانگترین وێسکی کەنەدایان دروست دەکرد، یەکێکە لە کارە گرنگەکانی تەلارسازی پیشەسازی لە تۆرۆنتۆ، چونکە پێشتر کۆگاکانی دانەوێڵە لە تەختە و دار دروست دەکران کە بەردەوام مەترسی گڕگرتنیان لەئارادابوو، ئەم سایلۆیە کە لە کۆنکریت دروست کراوە ئەم مەترسییەی ڕەواندووەتەوە.[١] سایلۆیەکە داھێنانێک بوو لەگەڵ کارگەکانی کاریگەرییەکی زۆریان ھەبوو لەسەر تەلارسازی ھاوچەرخ لە کەنەدا. لە ساڵی ١٩٤٤ نووسینگەیەکی گۆیی بۆ زیادکرا، نووسینگەکەی یەکەمی کە لە ساڵی ١٩٢٨ دروست کرا لەگەڵ بناغەی سایلۆیەکە بوون بە دوو بەشی سەرەکی سایلۆکە، بەرزییەکەی ١٢٠ پێ (٣٧ مەتر) بەرزن و کۆگاکانیشی کە لە ساڵی ١٩٤٤ دروستکراون ١٥٠ پێ (٤٦ مەتر) بەرزن.[٢] لە ساڵی ١٩٨٠دا چۆڵ کرا و بۆ ڕوخاندن دیاریکرا، بەڵام لەلایەن شارەوانی تۆرۆنتۆوە ڕێگری لە ڕووخانی کرا بە شوێنەوارێکی کەلەپووری دیاری کرا. گرووپێک بە ناوی میترۆنۆمی کەنەدای تێکەڵ کرد، بە سەرۆکایەتی سەرۆک جۆن ھاریس، ھیوایان خواست کە سایلۆکان بگۆڕن بۆ مۆزەخانەی مۆسیقا یان پارکی تێمی. شاری تۆرۆنتۆش بە شوێنی مۆزەخانەی مێژووی شارەوانی دەزانێت.[٣]
دواتر شارەوانی ڕازی بوو کە ناوچەکانی دەورووبەری سایلۆکە بڕوخێندرێت و لەجێگاکەی پڕۆژەی وەھا دابمەزرێت کە لەگەڵ سایلۆکان ببنە تەواوکەری یەکتر و دیمەنێکی جوان ببەخشن بۆیە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھەنگاوی یەکەمی داڕووخانی دەورووبەری سایلۆکە دەستی پێکرد.[٤] ھێشتا بە فەرمی ھیچ پڕۆژەیەک نەخراوەتە ڕوو تا بزانن چی لێ بکەن ئەم بڕیارەیان بۆ دواتر ھەڵگرتووە.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Infiltration: The Canada Malting Plant». www.infiltration.org. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ https://www.toronto.ca/legdocs/2000/agendas/council/cc/cc001003/edp9rpt/cl017.pdf
- ^ «Metronome Canada - Canada's Music City». metronomecanada.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «T.O. eyes waterfront for history showcase». thestar.com (بە ئینگلیزی). ٠٢ی نیسانی ٢٠٠٧. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ City looks to develop former Canada Malting site ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. The Globe and Mail September 15, 2010
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سایلۆی جۆی کەنەدا تێدایە. |