ساندرۆ ماتسۆلا

یاریزانی تۆپی پێی ئیتاڵی

ساندرۆ ماتسۆلا(گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈsandro matˈtsɔ:la]</link> ; لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢) یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئیتاڵییە، کە وەک ھێرشبەر یان ھێرشبەری ناوەڕاست یاری کردووە بۆ یانەی ئینتەر میلان و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا. وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە ھەموو سەردەمێکدا و ھەروەھا وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت[١][٢] پلەی دووەمی لە خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ساڵی ١٩٧١ بەدەستھێنا.[٣] تەواوی ١٧ وەرزی ژیانی لەگەڵ ئینتەرمیلان بەسەر بردووە.[٤] لەگەڵ یانەکەدا، چوار نازناوی خولی ئیتاڵیا (١٩٦٣، ١٩٦٥، ١٩٦٦ و ١٩٧١)، دوو جامی ئەورووپا (١٩٦٤ و ١٩٦٥) و دوو جامی نێوان کیشوەرەکان (١٩٦٤ و ١٩٦٥) بەدەستھێنا، ھەروەھا خەڵاتی گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا لە ماوەی ١٩٦٤– ١٩٦٥ بەدەستھێنا. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا ماتسۆلا لە ساڵی ١٩٦٨ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەستھێنا و ناوی ھاتە ھەڵبژاردەی پاڵەوانێتییەکە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠ ; ھەروەھا بەشداری لە جامی جیھانی فیفا لە ساڵانی ١٩٦٦ و ١٩٧٤ لەگەڵ ئیتاڵیا کردووە.[١][٥][٦]

ساندرۆ ماتسۆلا
بە ئیتالی: Sandro Mazzola
لەدایکبوون (١٩٤٢-١١-٠٨) ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨٢ ساڵ)
تورین، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتاڵیا
ناوی کاتی لەدایکبوونAlessandro Mazzola
باوکValentino Mazzola
خوشک و براFerruccio Mazzola
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست
دەستپێکی چالاکی١٩٦٠
ئەندامی تیپی وەرزشیئینتەر میلان، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا، Italy national under-21 football team
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤، جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠، جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦، 1968 UEFA European Championship
خەڵاتەکانQ44726364


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «Nella casa di Valentino Mazzola, due camere e cucina per un mito» (بە ئیتالی). La Stampa. ٤ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Sandro MAZZOLA». Storie di Calcio (بە ئیتالی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ Pierrend، José Luis (٧ی نیسانی ٢٠٠٥). «European Footballer of the Year ("Ballon d'Or") 1971». RSSSF. لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Sandro Mazzola enters the Inter Hall of Fame | Inter.it». www.inter.it (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Sandro Mazzola - Player profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Sandro Mazzola - Career stats». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.