زنجیرەچیای ئاپۆ کە لە فلیپین بە ئاپۆ سانداوا ناسراوە، کێوێکی گەورەی گڕکانی دوورگەیییە لە دوورگەی مینداناوۆی فلیپین ھەڵکەوتووە بە بەرزایی ٢٬٩٥٤ مەتر لە ئاستی دەریاوە، بەرزترین شاخە لە ئەنجڵەگۆی فلیپین و ٢٤ ھەمین لووتکەی دوورگەیییە لەسەر زەوی.[١] دەکەوێتە نێوان شاری داڤاو و داڤاو دێل سوور لە ھەرێمی داڤاو، و کۆتاباتو لە سۆکسکارگن، چیای ئاپۆ دیارترین چیای فلیپینە لووتکەکە لە شاری داڤاوەوە بە دووری ٤٥ کیلۆمەتر تا باکووری ڕۆژھەڵات و دیگۆس بە ٢٥ کیلۆمەتر درێژبووەتەوە بەرەو باشووری ڕۆژھەڵات. ناوچەیەکی پارێزراوە و پارکێکی سروشتی فلیپینە.[٢]
زنجیرەچیای ئاپۆ |
---|
|
زنجیرەچیا | Apo–Talomo |
---|
Key col | زەریای ھێمن |
---|
کیشوەر | ئاسیا |
---|
وڵات | فلیپین |
---|
دابەشکاریی کارگێڕی | Davao Region، Davao del Sur |
---|
ناوچەی جوگرافی | Mindanao |
---|
پۆتانی شوێن | ٦°٥٩′١٥″N ١٢٥°١٦′١٥″E |
---|
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٬٩٥٤ مەتر |
---|
باری کەلەپووری | ASEAN Heritage Park |
---|
|
|