زاڵاوا

فیلمێک لە نووسینی ئەرسەلان عامری

زاڵاوا (بە ئینگلیزی: Zalava) فیلمێکی کوردیی ساڵی ٢٠٢١ە لە دەرھێنانی ئەرسەلان ئەمیری.[١] فیلمەکە لە چەشنی درامای ترسێنەردا دروست کراوە و لە چەن فێستیڤاڵ لە کوردستان و جیھاندا پیشان دراوە. بڕێک لەو فێستیڤاڵانە بریتین لە تیف (لە تۆرنتۆ[٢]، فەجر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک.[٣]

زاڵاوا
دەرھێنەرئەرسەلان ئەمیری
نووسەرئەرسەلان ئەمیری
مۆسیقاڕامین کووشا
ماوەی فیلم۹۳ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی خەڵکی دێیەکە بە ناوی زاڵاوا کە لە سەردەمی پەھلەویدا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەژین. خەڵکەکە تووشی نەخۆشی دەبن و لایان وەھایە کە جنۆکە لە دێکەی داوە. بۆیە پەنا دەبەنە جنۆکەگیرەکەی ئەو دەڤەرە، کە ناوی ئا مەردانە، کە جنۆکەکان بگرێت. پاسگای ئاواییەکە دەرەجەدارێکی تێدایە کە دژی ئەو مەراسیمەیە و نایھەوێت خەڵکەکە تفەنگەکانیان بەکاربھێنن بۆ جنۆکەگیری. ھەروەھا ژنە دوکتۆرێکیش لە دێکەدا ھەیە کە دەیھەوێت بە پشکنینی خوێنی خەڵکی ئاواییەکە بزانێت چ نەخۆشییەکیان ھەیە. لەم ناوەدا، بڕێک کاراکتەرەکان بڕێک بەسەرھاتیان بەسەردا دێت.

بڕێک لە ئەکتەرەکان دەستکاری

نەوید پوورفەرەج مەسعوود ئەحمەدی
پووریا ڕەحیمی سام ئا مەردان
ھودا زەینولعابدین مەلێحە (خانم دوکتۆر)
باست ڕەزایی یۆنس (سەرواز)

خەڵاتەکان دەستکاری

فیلمەکە چەند خەڵاتی وەرگرتووە لەوانە خەڵاتی فێستیڤاڵی دھۆک و ڤێنیزن.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ڕخنەگری "ڤرایتی": "زاڵاوا" وەرچەرخانێکی نوێیە لە گرێبەستە ژانڕییەکانی سینەمادا". speemedia.com. Retrieved 2022-01-04.
  2. ^ Uhlich, Keith; Uhlich, Keith (2021-09-17). "'Zalava': Film Review | TIFF 2021". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-01-03.
  3. ^ ""Zalava" wins awards at Duhok International Film Festival". Tehran Times (بە ئینگلیزی). 2021-11-24. Retrieved 2022-01-03.
  4. ^ 2493 (2021-10-12). "حضور «زالاوا» در ۲ جشنواره سائوپائولو و دهوک". ایرنا (بە فارسی). Retrieved 2022-01-04.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)