زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا

زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا (بە پورتوگالی: Universidade Federal de Santa Catarina, UFSC) زانکۆیەکی گشتییە لە فلۆریانۆپۆلیس، پایتەختی ویلایەتی سانتا کاتارینا لە باشووری بەڕازیل.

سەرۆکایەتی زانکۆ

بە یەکێک لە زانکۆ پێشەنگەکانی بەرازیل دادەنرێت، زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا شەشەمین باشترین زانکۆیە لە ئەمریکای لاتین لە ڕیزبەندی خوێندنی باڵای تایمز؛ ٢٣ھەمین لەلایەن ڕیزبەندی زانکۆکانی جیھانی QS، و وەک ١٠ھەمین باشترین دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە ئەمریکای لاتین لەلایەن ڕیزبەندی وێبمەتریکی زانکۆ جیھانییەکانەوە ڕیزبەندی کرا. لە ڕیزبەندی ساڵانەی ڕۆژنامەی فۆلھا دی ساوپاولۆی بەڕازیلیدا، شەشەمین باشترین زانکۆی بەڕازیلییە، کۆرسەکانی لە دە باشترین زانکۆکانی وڵاتەکەدان.[١][٢][٣][٤][٥]

پێکھاتەی کەمپەکەی لە ١١ قوتابخانەی ئەکادیمی (Centros de Ensino) پێکدێت، کە بەپێی بوارەکانی خوێندن دابەشکراون. ھەموو قوتابخانەیەک بەسەر بەشەکاندا دابەشکراوە، گەورەترینیان بەشی ئەندازیاری میکانیکە. کۆنترین قوتابخانە لە زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا قوتابخانەی یاسایە. بەشی یاسا یەکەم بەشە بوو لە بەشەکانی زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا کە لە ساڵی ١٩٣٢ بە فەرمی دانی پێدا نرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Latin America University Rankings 2017». Times Higher Education (THE). 2017. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ Wenzel، Karine (٨ی ئازاری ٢٠١٧). «UFSC é a sétima universidade entre as públicas do país com melhor nota do Índice Geral de Cursos do Inep» (بە پورتوگالی). Diário Catarinense. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Ranking Web of Universities - Latin America». Ranking Web of Universities. July 2017. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «QS Ranking - Latin America». QS World University Rankings. 2018. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ «UFSC é a sexta melhor universidade do país no ranking 2017 da Folha de S. Paulo». Notícias da UFSC. ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.