زانستگای ئیلام زانستگایەکی حکوومییە کە لە شاری ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا داکەوتووە. ئەم زانستگایە جاران وەکوو فێرگای ئاژەڵداریی ئیلام بەشێک لە زانکۆی ڕازیی کرماشان بوو، و بەدوای شۆڕشی چاندیی ئیسلامی لە ئێران لە ساڵی ١٩٨٠ ناوی کۆلێژی کشتوکاڵی ئیلامی لەسەر دانرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن دەوڵەتی ئێران وەکوو زانستگایەکی سەربەخۆ ناسراو.[٢][٣]

زانستگای ئیلام
دانشگاە ایلام
بە لاتینی: University of Ilam
دامەزراندن١٩٧٧
١٩٩٣ سەربەخۆبوون لە زانکۆی ڕازی
جۆرمیللی، حکومی
سەرۆکی زانکۆمحەممەد عەلی ئەکبەری[١]
خوێندکاران٧٢٠٠ (٢٠١٩–٢٠٢٠)
شوێنئیلام, پارێزگای ئیلام, ئێران
کامپناو شار
ماڵپەڕhttp://www.ilam.ac.ir

کۆلێژەکان دەستکاری

زانستگای ئیلام ٧ کۆلێژی ھەیە:

  • کۆلێژی وێژە و زانستە مرۆڤییەکان
  • کۆلێژی پیراپزیشکیی ئاژەڵ
  • کۆلێژی زانستە بنەمایییەکان
  • کۆلێژی تێکنۆلۆژی و ئەندازیاری
  • کۆلێژی کشتوکاڵ
  • کۆلێژی نەوت و گاز
  • کۆلێژی خواناسی و زانستە ئیسلامییەکان

سەرچاوەکان دەستکاری