د.ستۆن زنجیرە مانگایەکی یابانییە لەلایەن (ریچیرۆ ئیناگاکی)ـەوە نووسراوە و لەلایەن نەخشێنەری کۆریای باشور (بۆیچی) مانگاکەی نەخشێندراوە. لە مانگی ٣ـی ساڵی ٢٠١٧ـەوە لە (هەفتانەی شۆنن جەمپ)  بەزنجیرە کراوە، وە چاپتەرەکانی لەلایەن (شوئیشا)ـەوە کۆکراونەتەوە و بڵاوکراونەتەوە لە ١٩ بەرگدا تا ئەم ساتە.

ڕەسەنایەتی مانگاکە لە ئەمریکای باکور لەلایەن ڤیز میدیاوە قۆرغکراوە. (شوئیشا) لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ـەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی ئەنیمێیەکە کردووە بە زمانی ئینگلیزی لە پێگە و نەرمەواڵای (مانگا پڵەس)ـدا.

ستۆدیۆی TMS Entertainment لە مانگی ٧ـی ساڵی ٢٠١٩ـدا یەکەمین زنجیرەی لە ئەنیمێیەکە پەخشکردوو لە مانگی ١٢ـی هەمان ساڵدا توانی وەرزی یەکەم کۆتایی پێ بهێنێت. وەرزی دووهەمی زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر (جەنگەکانی چاخی بەردین) و لە مانگی ١ـی ساڵی ٢٠٢١ـدا یەکەمین زنجیرەی لێ پەخشکرا.

تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ مانگای (د.ستۆن) زیاتر لە ٨.٤ ملیۆن کۆپی لێ دەرچووە. وە مانگاکە لە ساڵی ٢٠١٩ـدا بووە براوەی خەڵاتی ٦٤ـەمینی (Shogakukan Manga Award) بۆ چەشنی (شۆنن).