زە ئاگنست گرووپێکی مۆسیقی ئێکستریم مێتاڵی کەنەدییە کە لە شاری مۆنتریالی ویلایەتی کیبێک دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ئێستادا ئەندامەکانی پێکھاتوون لە گیتارژەن دانی مارینۆ و پاسکال جۆبن، بەیسژەن کریس کێڵس، تەپڵژەن سایمن مەککەی، و ڤیکی ساراکس، کە لە ئازاری ٢٠١٤دا ھاتە ناو گرووپەکەوە دوای ئەوەی ئەندامی دۆزەرەوە ئەلیسا وایت-گڵەز گرووپەکەی بەجێھێشت دوای ئەوەی بانگھێشت کرا بۆ گرووپی ئارچ ئێنمی. ھەردوو خانمەگۆرانیبێژی گرووپەکە بەشدارییان کردووە لە نووسینەوەی ھۆنراوەکاندا و ھەردووکیشیان لە گۆرانیبێژیدا نەڕەی مەرگ و دەنگی پاکیان بەکارھێناوە. تا ئێستا ئەم گرووپە پێنج ئەلبومی ستودیۆیان بڵاو کردۆتەوە و نوێترینیشیان ناوی پێنجـە (Five)، کە لە ئەیلوولی ٢٠١٦دا بڵاوبۆوە. ئەوان گەشتی زۆریان کردووە و ستەیجیان لەگەڵ گرووپەکانی تری وەک ئێپیکا، چێڵسی گرین، کامیڵۆت و چەندینی تر ھاوبەش کردووە. گۆرانییەکانی ئەوان پێشووتر بە دەوری مافی ئاژەڵان و کۆمەڵایەتی دەسوڕایەوە، بەڵام دوای ئەوەی وایت-گڵەز گرووپەکەی بەجێھێشت وتی گرووپە بەو شێوەیەی گوێگرەکان نیسیویانە کۆتایی پێ دێت و ئەوان چەشنێکی تر دەگرنە بەر.

زە ئاگنست
زە ئاگۆنیست لەگەڵ گۆرانیبێژە نوێکەیان، ڤیکی ساراکس
زە ئاگۆنیست لەگەڵ گۆرانیبێژە نوێکەیان، ڤیکی ساراکس
زانیارییەکان
بنەچەمۆنتریال، کیبێک،  کەنەدا
چەشنەکانمێلۆدیک دێت مێتاڵ، مێتاڵکۆر
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٤–ئێستا
کۆمپانیاکانسێنتری میدیا، ئاکت، سپیریچواڵ بیست، نەیپاڵم ڕێکۆردز
بابەتە پەیوەندیدارەکانئارچ ئێنیمی
وێبگەwww.theagonistband.com
ئەنداماندانی مارینۆ
کریس کێڵس
پاسکاڵ جۆبن
سایمن مەککەی
ڤیکی ساراکس
ئەندامانی پێشووئەلیسا وایت-گڵەز
ئاندرو تەیپلی
کریس ئادۆڵف

سەرچاوەکان دەستکاری