دەفتەری گەورە
دەفتەری گەورە ڕۆمانێکی ئاگۆتا کریستۆفە کە لە ساڵی ١٩٨٦ بڵاوکراوەتەوە .[١] بەرگی یەکەمی ڕۆمانی “سێیانەی دووانە»، بەرگی دووەم بەناوی بەڵگە و سێیەممیش بە ناوی درۆی سێیەم کۆتایی دێت.
دەفتەری گەورە | |
---|---|
بەشێکە لە | تریلۆجی دووانەکان |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ |
سەرناو | Le grand cahier |
کاری وەرگیراو | The Notebook، Le Grand Cahier |
لە دوای | The Proof |
جۆر | ڕۆمان |
چەشن | bildungsroman، خەیاڵیی سەربازی |
دانەر | ئاگۆتا کریستۆف |
وڵاتی بنەڕەت | سویس |
زمان | زمانی فەڕەنسی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی شوباتی ١٩٨٦ |
چیڕۆک
دەستکاریلە شارێکی گەورەدا شەڕ لە ئارادایە. بۆ ئەوەی دوو مناڵە دووانەکەی لەو جەنگە دووربخاتەوە، ژنێک دوو دووانەکەی لەگەڵ داپیرەیان لە لادێدا بە جێ دەهێڵێت. ئەمیش پیرەژنێکی ناشرین و پیس و بەدبەختە، بەزەحمەت دەیانخاتە ناو ماڵەکەی خۆیەوە. ئەو دوو منداڵە کە بە ئارەزووی خۆیان جێهێڵراون، فێر دەبن بەسەر سەرما و برسێتی و دڕندەییەکانی ڕۆژانە لە وڵاتێکی وێرانکراودا زاڵ بن.
"دەفتەری گەورە" ئەو تیانووسەیە کە دوو منداڵەکە خۆیان پابەند دەکەن بە نووسینی دۆزینەوەکانیان و فێربوونیان بە گەورەترین بابەتییەتی مومکین. بۆ وێنە: "قەدەغەیە بنووسین: 'شارۆچکە بچووکەکە جوانە'، چونکە شارۆچکە بچووکەکە دەتوانێت بۆ ئێمە جوان بێت و بۆ کەسێکی دیکە ناشرین بێت".
لە ماوەی ژیانیاندا لەم لادێیەی سەر سنوور، ئەوا کۆمەڵێک ڕووداو دەبینن و فێردەبن کە بۆ تەمەنی ئەوان شیاو نابێت و دەرەنجامەکانی جەنگ نیشانیان دەدات.
کاریگەری
دەستکارییاری ڤیدیۆیی دایکی سێیەم لە ژێر کاریگەری تەوەرە سەرەکییەکانی ڕۆمانەکە وەرگیراوە.[٢]
لە هونەرەکانی دیکە
دەستکاریسینەما
دەستکاریڕۆمانەکە لەلایەن دەرهێنەری هەنگاری یانۆس سزازەوە وەرگیراوە لە فیلمەکەیدا بە هەمان ناونیشان کە لە ساڵی ٢٠١٣ نمایشکرا.
فیلمەکە بۆ نوێنەرایەتی هەنگاریا لە خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠١٤ لە بەشی باشترین فیلمی بیانی هەڵبژێردرا و یەکێکە لەو نۆ فیلمەی گەیشتە پاڵێوراوە کۆتاییەکان.
شانۆ
دەستکاریشانۆگەرییەک کە لەلایەن کاترین ڤیداڵەوە دەرهێنرا. ئەم شانۆگەرییە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە مۆنتریال لە شانۆی پرۆسپێرۆ نمایشکرا، پاشان لە ئۆتاوا لە سەنتەری هونەری نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١٢ نمایشکرا. ئۆلیڤیێر مۆرین و ڕێنۆ لاسێل-بۆردۆن ڕۆڵی دووانەکانیان گێڕا.[٣]
وەرگێڕان بۆ کوردی
دەستکاریئەم ڕۆمانە لەلایەن دەزگای چاپەمەنیی مانگ بە وەرگێڕانی سەلاحەدین بایەزیدی بە زمانی کوردیی ناوەندی بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «خوێندنەوەی دەفتەری گەورەی ئاگۆتا کریستۆف لە سنە». Mehr News Agency. ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Interview: Mycom Inc». starmen.net. لە ٢١ی marsی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ Sylvie St-Jacques (١٠ی janvierی ٢٠٠٩). «Catherine Vidal: les règles du Grand cahier». La Presse (بە فەرەنسی). لە ٢٤ی novembreی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)