دەفتەری
دەفتەری یان گۆرانیی دەفتەری شێوەزارێکی نڤیسکیی کوردییە کە لە بنەمای بنزارەکانی دیالێکتی گۆرانی-زازایی ھاتووەتەوە ئاراوە و دەقەکانی ئایینیی یارسان پێ نووسراوە. ئەگەرچی ئەم شێوەزارە بە ھەندێک لە زاراوەکانی گۆرانی-زازایی نزیکە و تەنانەت لەسەر بنەمایی زازا-گۆران ھاتووەتە ئاراوە، بەڵام زمانی زگماکیی ھیچ خێڵ و عەشیرەت و ناوچەیەک نەبووە. گۆرانیی دەفتەری بە ماوەی نزیک بە ھەزار ساڵ زمانی ستانداردی کوردەکانی ناوچەکانی باشووری کوردستان (وەکوو کرماشان، ئیلام، کوردە لەکەکان و تەنانەت لوڕەکان) بووە. ئەم شێوەزارە لەبابەتی دەقی مێژوویی و وێشە زۆر دەوڵەمەندە.[١]
پۆلێنکردنی زاراوەکان
دەستکاریشێوەزاری دەفتەری بەشێکە لە دیالێکتی گۆرانی-زازایی و بە ماوەی نزیک بە ھەزار ساڵ زمانی ستانداردی گۆرانی بە ئەژمار ھاتووە.
ناو
دەستکاریئەم شێوەزارە بە ھۆی ئەمە دەفتەری دەگۆترێت کە دەفتەرەکانی پیرۆزی یارسان پێ نووسراونەتەوە. جگە لەمە وێشەی حیماسی و پاڵەوانیی کوردی وەکوو بەزمەکانی شانامەی کوردی و ھەروەھا وێشەی دڵدارانەی کوردەکانی نێوەی باشووری کوردستان بەم شێوەزارە نووسراوەتەوە.
ئەمانەش بیخوێنە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «چەمەن ئارا، بێھرووز. ٢٠١١. سەرەتایەک بۆ وێشەی حیماسی و پاڵەوانیی کوردی، بە پێی شانامەی کوردی، لە گۆڤاری وەتارە وێشەییەکانی نوو، ساڵی ٤٤، ژمارەی ١٧٢». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |