دەستووری ئاسمان یان دەستووری گەردوون یاخوود دەستووری خودا (天命) باوەڕێکی سیاسی و ئایینی بوو لە چین بەکاردەھات بۆ ھاوڕێکی و ڕێکردنەوەی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆرەکانی چین. بەگوێرەی بیروباوەرەکە، (天، تیان) ئاسمان بریتییە لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی سروشت و ویست و ڕووداوەکانی گەردوون. ئاسمان سەروەریی مافی فەرمانرەواییەتی یان مافی دەسەڵات دەدات بە فەرمانرەواییەکی دادپەروەر، کوڕی ئاسمان، ئەگەر ھاتوو فەرمانرەواکە لەکار لابرا، ئەم لاچوونە وا لێکدەدرایەوە کەوا ئەم فەرمانڕەواییە شایەنی دەسەلات و پێگەکەی نەبووە، و دەستووری ئاسمانی لەدەست داوە، وە ھەروەھا بیروباوەریان وا بووە کەوا مەترسی و ڕووداوە نەخوازراوەکانی سروشت وەک برسییەتی و ھەڵسانی لافاو بە مانا و نیشانەی توڕەیی و ئاسمان لێکدراوەتەوە بەسەر فەرمانرەواکە. بەمەشەوە زۆرجار بووەتە ھۆی ھەڵگەرانەوە و کودەتا بەسەر فەرمانرەواییەک دوای ئەوەی چەندین جار کارەسات و ڕووداوە نەخوازراوەکانی سروشت دووبارە بوونەتەوە چوونکە دانیشتووانی ناوچەکە وا تێگەیشتوون ئاسمان ناڕازییە و توڕەیە بەرامبەری.[١]

بنچینەی دەستووری ئاسمان بۆ یەکەمجار لە ئیمپراتۆریەتی ژۆو بەکارھاتووە بۆ پشتگیریکردنی فەرمانرەواکانی ژۆو (١٠٤٦ تا ٢٥٦ی پێش زایین- سەردەمی ژۆو) و بۆ ماف و دەسەڵات دان بە فەرمانرەوایەتییەکەیان و لابردنی ئیمپراتۆرییەتەکەی پێشوو (ئیمپراتۆریەتی شانگ - ١٦٠٠ تا ١٠٤٦ی پێش زایین) و دواتر لەدوای ژۆو ھەموو ئیمپراتۆریەتەکانی پێشوو ئەم بیروباوەرەیان بەکارھێناوە بۆ پشتگیری کردنی فەرمانرەوایی ئیمپراتۆریەتەکەیان و ئیمپراتۆرەکانیان. لەناویان ئەو فەرمانرەوایانەی لە ھانەکان نین وەکوو ئیمپراتۆریەتی چینگ. وە ئەم بنچینەیە لەلایەن وڵاتە ھاوسێکانیشەوە بەکارھاتووە  وەک کۆریا و ڤێیتنام (لەم سەردەمەدا).[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «What Is the Mandate of Heaven in China?». About Education. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Why the North Vietnamese will keep fighting» (PDF). RAND. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.