دوەین دۆگلاس جۆنسۆن (بە ئینگلیزی: Dwayne Johnson) کە ھاوکات بە ناوی گۆڕەپان وە بە ناوە گۆڕەپانییەکەی دەناسرێت زە ڕۆک. (لەدایکبووی ٢ مایۆی ١٩٧٢)، ئەکتەرێکی ئەمریکی و کەنەدییە، ھەروەھا بەرھەمھێن و زۆرانبازێکی لێھاتووی نیمچە خانەنیش کراوە، ڕێکەوتنی لەگەڵ دەبلیوو دەبلیوو ئی واژوو کردووە. جانسن لە دایکێکی ساموایی و باوکێکی سکۆتلەندی لەدایک بووە. بەھۆی ئەوەی باوکی بە کەنەدی ھەژمار دەکرا جانسن لە ساڵی ٢٠٠٩ مافی مانەوەی کەنەدی پێدرا. جانسن لە ساڵی ١٩٩٩ەوە دەستی کردووە بە نواندن. لە ٢٠٠٤ وازی لە زۆرانبازیدا ھێنا تاکو بتوانێ سەرنج لەسەر کاری نواندن بکات. جانسن لە چەندان فیلمی بەناوبانگ دەرکەوت وەک (The Scorpion King) کە ئەمە بە فیلمێکی سەرکەوتووی ئەم ئەکتەرە دانرا. ھەروەھا فیلمەکانی The Mummy Returns , The Other Guys,Journey 2. جگە لەمانەش دەرکەوتنی لە فیلمی خێرا و تووڕە ٧ دا ھەبوو. ھەروەھا لە فیلمی سان ئەندریاس کە ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو وە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیس.

زیاتر...