دەروازە:ھونەرەکان/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦

ئیلیا کازان لەدایک بووی ٧ی سیپتەمبەری ١٩٠٩ لە شاری ئەستەمبوڵی وڵاتی تورکیا. باوک و دایکی یۆنانی بوون. ئەو یەکێکە لە باشترین دەرھێنەری شانۆیی و سینەمایی ئەمەریکی، ئەو ھەر لە تەمەنی چوار ساڵیدا لەگەڵ باوانیدا بەرەو ئەمریکا کۆچیان کرد و ژیانی لەوێ بەسەر برد. دواتر لە زانکۆی یەیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وانەی درامای خوێندووە، پێش ئەوەی ببێتە ئەکتەرێک لە "گرووپی کۆمەڵی شانۆ" لە نیویۆرک لە شانۆی فیدڕالی بەشێوەیەکی پاک و بەوپەڕی توانا کاری کردووە وەک لێپرسراوی ئێکسیسوار و ئەکتەر و ھاوکاری دەرھێنەر و دەرھێنەرو چەندین کاری تری بە ئاکام گەیاندووە جێێ ئاماژەیە چوار جار بۆ ئۆسکار کارەکانی ئامادە کراوە و دوو جاری ئۆسکار پێ بەخشراوە وەک باشترین دەرھێنەر لەساڵانی ١٩٤٨ لە فیلمی ڕو بەستی نادیار و ١٩٥٥ لە فیلمی لەدەم مینا جا بۆ جوانترین کار کەشێوەی پلە دووی دەرچوو لە بازنە یاساییەکەی ئۆسکار بۆ جارێکی تر لەساڵێ ١٩٩٩ ئۆسکاری وەرگرت وە لەساڵێ ٢٧ی سێپتەمبری ساڵی ٢٠٠٣ دوای چەندین کاری سەرکەوتوو کۆچی دوایی کردووە.

زیاتر...