دەروازە:کۆمەڵگا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

ڕەزان زەیتونە (بە عەرەبی: رزان زيتونة‎؛ لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٧٧) مافناس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی سوورییە. ڕەزان چالاکییە دیارەکانی لەماوەی بەھاری عەرەبی لە سووریا دەستیپێکرد. ڕەزان دەستیکرد بەخۆشاردنەوە لەدوای ئەوەی لەلایەن حکوومەتی سوریاوە تۆمەتی بەکرێگیراوی وڵاتانی خرایەپاڵ زەیتوونە ھەڵسا بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا، کە تۆڕێکبوون کاری ڕێکخستنن و ناڕەزاییەکانیان لە بەھاری عەرەبی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستپێکردبوو. ڕەزان لە ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ڕفێندرا، کە وا گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی جەیش ئیسلام ئەوکارە کرابێت. تا ئابی ٢٠١٨، چارەنووسی ئەو بەناڕوونی ماوەتەوە. وا گومانیش دەکرێت کە ناوبراو کووژرابێت.

زیاتر...