دەروازە:کۆمەڵگا/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

ماکسملیان کارل ئیمیل ناسراو بە ماکس ڤێبەر (ماوەی ژیان:٢١ی نیسانی ١٨٦٤ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠) کەسایەتی فەیلەسووف و ئابووری سیاسی و سۆسیالیزمی ئاڵمانی بوو ، ئەو بە یەکێ لە دامەزرێنەری سۆسیۆلۆجی و سۆسیالزانستی دادەنرێت لەگەڵ ھاوڕێکانی کارل مارکس و ئیمیلی دورکیم. ژیانی ماکس ڤێبەر مۆرکی دابڕانی لە باوک و لایەنگریی دایکە کالڤینییەکەی پێوە دیارە. ساڵی ١٨٩٨ تووشی کێشەی دەمارە ھۆشەکییەکان ھات و نێزیکەی پێنج ساڵی خایاند تا ھاتەوە سەرخۆی. لەو ماوەیەدا باری ئابووریی داشکا و نەیدەتوانی خەریکی تۆژینەوەکانی بێت. پاشان لە زانکۆکانی بەرلین، فرەیبورگ، ھایدەلبورگ، ڤیەن و موینشن، ڤێبەر پرۆفیسۆری بابەتی وەک یاسای بازرگانی، ئابووریی سیاسی و جڤاتناسی بووە.

زیاتر...