دەروازە:کۆمپیوتەر/وتاری ھەڵبژێردراو/١

مەکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).

چەند ساڵێک دوای ئەوە کۆمپانیای ئەپڵ بە نموونەی جۆراوجۆر ھێنرایە بەردەستی کڕیاران لەلایەن ئای ماک لە ساڵی ١٩٩٨ لە پێشدا پارچەکان جیاواز و جوودا بوون بەڵام پێشکەوتنیان بەسەر ھێنا بە کۆکردنەوەیان بۆ ئامێرێک. ئەم بەرەو پێشچوونەش سەلمێنرا بە سەرکەوتنێکی تری ماکینتۆش. ئەم نموونە بەرچاوانە رووبەڕووی ماڵان و ناوەندی فێرکردن و کەسە پرۆفیشناڵەکان کرایەوە. ماک ئاسانە بۆ بەکارھێنان و جوانە لە دیزایندا و بەھێزە و ستایلێکی جوانی ھەیە، ھەموو ماکە تازەکان زۆر دابەزێنران لەگەڵ "Mac OS X"ی سیستەمی کارپێکردن کە دیزاین و درووستکردنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ ھاوکاری کراوە.

زیاتر...