دەروازە:کۆمپیوتەر/زانای ھەڵبژێردراو/٤

تیم بێرنەرز لی (١٩٥٥) بناغەدانەری ئینتەرنتە کە خۆی خەڵکی ئینگلیسە و ئێستا بە‌ڕێوە‌بە‌ری تۆڕی جیھانی (www)یە‌. تیم بێرنەرز لی لە‌ حوزە‌یرانی ساڵی ١٩٥٥ لە‌ شاری لە‌ندە‌ن لە‌ وڵاتی بە‌ریتانیا لە‌دایک بووە‌. لە‌ ساڵی ١٩٧٦ زانکۆی ئۆکسفۆڕدی بە‌ریتانی تە‌واوکردووە‌ و دە‌ستی کردووە‌ بە‌ کارکردن لە‌ بواری بێتە‌ل. ئە‌م کارە‌شی زیاتر بۆ مە‌بە‌ستی بازرگانی بووە‌. لە‌ ساڵی ١٩٩٠ تیم بێرنەرز لی نوسخە‌ی ئە‌سڵی (وێب)ی داڕشت و دوای ساڵێک ئە‌م نوسخە‌ ئە‌سڵییە‌ کاریگە‌ریی زۆر پۆزە‌تیڤی ھە‌بوو بە‌سە‌ر ڕە‌وتی پێشخستنی ئینتە‌رنێت لە‌ جیھاندا. لە‌ ساڵی ١٩٩٤ تیم بێرنەرز لی لە‌ تاقیگە‌ی پە‌یمانگای (ماساتشوستس( بۆ تە‌کنە‌لۆژیا و زانیاری بوو بە‌ ئە‌ندام و ھە‌ر زووش بوو بە‌ مە‌رجە‌عێکی گە‌ورە‌ و ھە‌مووان پرسە‌ رایان پێدە‌کرد. لە‌ ساڵی ٢٠٠٩ سە‌رۆک وە‌زیراتی بە‌ریتانیا داوای لە‌ تیم بیرنرز لی کرد کە‌ ھاوکاری بکات لە‌پێناو گە‌یاندنی داتا و بە‌یانە‌کان بە‌ ئاسانترین شێوە‌. ئە‌وە‌ی ماوە‌ بگوترێت تیم بێرنەرز لی تا ئێستاش لە‌ ژیاندا ماوە‌ و لە‌ وڵاتی بە‌ریتانیا و لە‌ شاری لە‌ندە‌ن ژیان بە‌سە‌ر دە‌بات.

زیاتر...