ئە‌ی وە‌تە‌ن مە‌فتوونی تۆم‌ و شێوە‌تم بیرکە‌وتە‌وەوە‌ختی بە‌ندییو ئە‌سارە‌ت، پێ بە تە‌وق ‌و کۆتە‌وە
من لە زیکرو فیکری تۆ غافڵ نە‌بووم، وا تێنە‌گە‌یحە‌پس و تێھە‌ڵدان‌ و زیللە‌ت تۆی لە بیر بردۆتە‌وە
بە‌و خودایە‌ی بێ‌شە‌ریک ‌و لامە‌کان‌ و واحیدەعە‌شقی تۆ نە‌وعێ لە دڵما ئاگری کردۆتە‌وە
ئاگرێکی ‌وا ھە‌زار ساڵ ئاوێ بڕژێنیتە سە‌رقە‌ت گڕو کڵپە‌و بڵێسە‌ی تا ئە‌بە‌د نە‌کوژێتە‌وە...
— بێکەس