دەروازە:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا/سەرەتا

داڕێژە:سخ-د٢

Flag of the United States of America
Flag of the United States of America
Great Seal of the United States of America
Location on the world map

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمارێکی دەستووریی فیدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فیدراڵ پێک ھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئەمریکای باکووردایە. ئەم وڵاتە بریتییە لە ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو وھەرێمی پایتەخت و دەکەوێتە نێوان ئۆقیانووس ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باکوور و ھەروەھا ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا. ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەریتانیای گەورە پێک ھاتووە. ئەم وڵاتە ٩٬٨٣ میلیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییەکەیەتی و نزیکەی ٣٠٨ میلیۆن حشیمەتەکەیەتی. وا مەزەندە دەکرێ فرەنەژادترین وڵاتی جیھانە و ئەم جۆراوجۆرییە بەرھەمی کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی وڵاتانی ترە بۆ ئەو وڵاتە. ئابووریی ویلایەتە یەکگرتووەکان گەورەترینە لە جیھاندا.

زانیاری زیاتر… ویلایەتە یەکگرتووەکان و مێژوو