ئیلیزابێس تایلۆر (ماوەی ژیان:٢٧ ی شووباتی ١٩٣٢ لە لەندەن لە ئینگلستان تاکوو ٢٣ی ئازاری ٢٠١١ لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا) ھونەرمەندێکی بواری ئەکتەری سینەما بووە و بە پشیلە بەنازەکەی ھۆلیۆد ناسراوە، لە ٢٧ی شوباتی ساڵی ١٩٣٢ لە خێزانێکی دەوڵەمەند لە لەندەن لەدایک بووە، لەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی جیهانیی دووەم لە ئەمریکا جێنشین بوون، باوکی بەڕەچەڵەک ئەمریکی بووە و دایکیشی بەڕەچەڵەک ئەمریکی بووە، خاوەنی ھەردوو ڕەگەزنامەی بەریتانی و ئەمریکی بووە. ئیلیزابێس تایلۆر لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بۆ یەکەمجار لە فیلمی ناشیۆناڵ فیلیفیت لەسەر شاشە دەرکەوتووە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا بەشداری لەفیلمی سینیتا کردووە و بەپێشکەشکردنێکی جوان و بەنەرم و نیانی وەکو مێینەیەک سەرنجی بینەرانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، لە ١٩ ساڵیشدا فیلمی جێگایەک لەژێر خۆری پێشکەشکردووە، بەڵام بەبەشداریکردنی لە فیلمی کلیۆپاترا ناوبانگی بڵاوبۆتەوە و میلیۆنێ دۆلاری پێداروە بەرامبەر بە فیلمە. ھەرچەندە ئیلیزابێس تایلۆر ناوبانگی ھونەری بڵابۆتەوە و ناو و وێنەی لە بەرگی گۆڤار و ڕۆژنامە جیھانێکاندا ھەبووە بەڵام ژیانی جێگیر نەبووە و لەژیانیدا ٧ جار ھاوسەرگیرێتی کردووە، سەرەتا ھاورسەرگیری لەگەڵ میلیۆنێر نیک ھیلتۆن کردووە، دواتر لەگەڵ مایکڵ وایڵدنجی ھونەرمەندی بەریتانی بەناوبانگ کردووە، پاشان شوی بە دەرھێنەری ئەمریکی مایک توود کردووە و لەڕوداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە پیاوەکەی گیانی لەدەستداوە و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیدی فیشەری گۆرانیبێژی جولەکەی بەناوبانگ کردووە، دوای ئەویش ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی ھۆلیۆد ریتشارد بیرتۆن کردووە و دووجار لەیەک جیابونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ھێلانەی ھاوسەرگیرێتی.

ئیلیزابێس تایلۆر بۆ دووجار خڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر وەرگرتووە و لە ٢٣ مارسی ساڵی ٢٠١١ و لەتەمەنی ٧٩ ساڵیدا لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.

زیاتر...