ئەڵمانیا کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە، یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا. ناوی تەواوی: کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Bundesrepublik Deutschland). ئەڵمانیا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپاوە، لە باکوورەوە سنووری ھەیە لەگەڵ: دەریای باڵتیک، دانمارک، دەریای باکوور، لە باشوورەوە: نەمسا و سویسرا، لە ڕۆژھەڵاتەوە: پۆڵەندا، چیک، لە ڕۆژاواوە: فەڕەنسا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمەتری دووجایە، ژمارەی دانیشتووانی ٨٣٬١٦٦٬٧١١ کەسە و بە زۆرترین دانیشتووان و چڕترین وڵات لە وڵاتەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت و لە لیستی وڵاتەکان بەپێی ژمارەی پەنابەران، سێیەمین وڵاتە لە ڕووی زۆریی ژمارەی پەنابەرانەوە. بەرلین گەورەترین شارەکەیەتی و پایتەختە و ناوەندی دەسەڵات لەوێدایە. سیستەمی ڕامیاریی یەکگرتووی فیدراڵییە. بە شێوازی کۆماریی پەرلەمانی بەڕێوەدەبردرێت، لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە ئەڵمانیا ١٦ ھەرێمی یەکگرتوو لە خۆ دەگرێت و ھەموو ھەرێمێک سەروەریی تایبەتی خۆی ھەیە. زیاتر...