ئەنیسە ئەحمەد چالاکوانی مافەکانی ژنانی ماڵدیڤییە، ئەو یەکەم وتەبێژی ئەنجومەنی گەلی ماڵدیڤ بووە لەماوەی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩. ئەنیسە لە زانکۆی پنسلڤانیا بە پڕۆگرامی ھەمفری خوێندوویەتی لە ساڵانی ١٩٨٥ و ١٩٨٦. دواتر وەک جێگری وەزیری کارووباری ژنانی مالدیڤ کاری کردووە.