وێنەی شوێنی گەدە لە مرۆڤدا
وێنەی شوێنی گەدە لە مرۆڤدا

گەدە (بە ئینگلیزی: Stomach) ئەندامێکی ماسوولکەییە لە توورەکە دەچێت بە بەشی خوارەوەی سورێنچکەوە بەندە. گەدە ھەرسی میکانیکی ئەنجام دەدات ئەمەش بە گوشینی خۆراک بە یارمەتی گرژبوونی ماسوولکەکانی. وە لە کاتی ئەم گوشینە، ڕژێنە زۆر بچووکەکانی دیواری گەدە ئەنزیمەکان و ترشێک بەرھەم دێنن، ھەردوو دەردراوەکان بە یەکەوە کاردەکەن لە ھەڵوەشاندنی خۆراک بۆ پارچەی زۆر بچووک، وە ترشەکەش زۆربەی ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە لەوانەیە لەگەڵ خۆراک قوت درابن. دوای چەند سەعاتێک دوای ھەرسی میکانیکی و کیمیایی کە بەسەر خۆراک دادێت، خۆراکە ماددەکە دەگۆڕێت بۆ تێکەڵەیەکی خەست پێی دەڵێن کیمۆس.

زیاتر...