دەروازە:عەرەبستانی سعوودی/ھەواڵەکان/ئەرشیڤ/١٤٣٣/٩
- ٢٨ی ڕەمەزانی ١٤٣٣ی کۆچی (١٦ی ئابی ٢٠١٢ی زاینی):
- دادگای باڵای سعودیە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان، داوا لەدانیشتوانی وڵاتەکەی دەکات ئێوارەی ١٧ی ئابی ٢٠١٢ چاودێری بینینی مانگ بکەن.
- سەرۆکی مۆریتانیا لەڕێگەی مەدینەوە گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی.
- بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی نەجران ٢٢ پێش نوێژ و مزگەوتی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی جێژن.
- ٥ی ڕەمەزانی ١٤٣٣ی کۆچی: هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ گەلی سووریا ڕاگەیەندرا و شا عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولعەزیز شای سعودیە بەبەخشینی ٢٠ ملیۆن ڕیاڵی سعودی و شازادە سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز شازادەی جێنشین بە ١٠ ملیۆن ڕیاڵی سعودی بەشدارییان تێداکرد و تا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ٨ی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت.