دەروازە:شیکاریی ماتماتیکی/زانای ھەڵبژێردراو/١

ئێستێفان باناخ (بە ئینگلیزی: Stefan Banach)؛ لەدایکبووی (١٨٩٢-0٣-٣٠) ٣٠ی ئازاری ١٨٩٢ کۆچی دوایی ٣١ی ئابی ١٩٤٥(١٩٤٥-0٨-٣١)) ماتماتیکزانێکی پۆڵەندایی بوو. بە گشتی یەکێک بوو لە گرینگترین و کاریگەرترین ماتماتیکزانانی سەدەی بیستەم. باناخ دامەزرێنەری شیکاریی فانکشنی مۆدێرن و ئەندامی سەرەکی قوتابخانەی لوۆو بوو. کاری سەرەکی ئەو کتێبی ١٩٣٢ تیۆریی کردارە ھێڵییەکانە، کە یەکەم توێژینەویە لەسەر تیۆریی گشتی شیکاریی فانکشنی.

ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بەناوی باناخ ناسراون، بریتین لە، بۆشاییی باناخ، جەبری باناخ، پارادۆکسی باناخ-تارسکی، تیۆرمی ھان-باناخ، تیۆرمی باناخ-ئێشتێنھاوس، تیۆرمی باناخ-ئالاغلو و تیۆرمی خاڵی نەگۆڕی باناخ. ئێستێفان باناخ لە ڕێکەوتی ٣٠ ئازاری ١٨٩٢ لە شەقامی لازارۆس نەخۆشخانەی گشتی کراکۆو لەدایک بوو. دایک و باوکی ھەردووکیان بە ڕەچەڵەک خەڵکی ناوچەی پۆدھال بوون.

زیاتر...