دەروازە:شارەکان/شاری کوردستان/٣
هەولێر شارێکی دێرینی باشووری کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای هەولێر ساڵی ٢٠٠٩، ژمارەی دانیشتووانی هەولێر ١ ملیۆن و ٧١٣٤٦٤ كەسە كە دەكاتە ٣٢٢٧١٩ خێزان. هەولێر لە ١٠ شارۆچکە و ٣٧ شارەدێ پێک دێت و ٤١٠ گەڕەکی هەیە و نێو شاری هەولێریش ٨٠ گەڕەکی هەیە. زۆرینەی دانیشتوانی شارەکە کوردن، جگە لە کەمینەکانی دیکەی وەک تورکمان و عەرەب و ئەرمەنی و ئاشووری.