زمانی پورتوگالی زمانێکی ڕۆمانسییە لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا وە دەست پێ دەکات. زمانی فەرمییە لە وڵاتی پورتوگال، بەڕازیل، کیپڤەرد، گینێ بیساو، مۆزامبیک، ئەنگۆلا و سائۆتۆمێ و پرینسیپی. ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە تیمۆری ڕۆژھەڵات و ماکاو لە چین. ئەنجامی فراوانی لەماوەیەکی کاتی ئەگەڕێتەوە بۆ داگیرکاری. بوونی کلتووری پورتوگالی و قسەکەری (کریوڵی پورتوگالی) دەدۆزرێتەوە لە (گوا)، (دەمەن و دیو) لە ھندستان، لە (باتیکڵا)وە لەسەر کەناری ڕۆژهەڵاتی سریلانکا، لە دوورگەی فلۆرێز لە ئەندەنووسیا، لە مالاکا لە مالیزیا، لە (دوورگەی ئەی بی سی) لەکاریبی قسەی پێدەکرێت. زیاتر...