زمانی عەرەبی گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە باری قسەپێکەرانەوە و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئێران، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبییەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینییەکان و بیرمەندییەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

زیاتر...