ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە، دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە. چیرۆکی ئەم فیلمە دەچێ بۆ ساڵی ٢١٥٤ لە داھاتوودا، ئەم فیلمە ٢٣٧ ملیۆن دۆلاری تێچووە، و لە نوێترین تەکنیکەکانی فیلمسازکردن کەڵکی لێ وەرگیراوە، کامێراکانی ئەم فیلمە بەتایبەتی دروستکراون، و بە شێوەکانی ٢ ڕەھەندی و ٣ ڕەھەندی بۆ بینین ئامادەکراوە. چیرۆکی ئاڤاتار لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد، کاتێک جەیمز کامیرۆن ٨٠ پەڕەی لە فیلمەکە نووسی. بڕیار وابوو وێنەگرتنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەست پێ بکات لەدوای تەواوبوونی فیلمی تایتانیک و لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئەو کاتە تەکنەلۆژیا ھێندە پێشکەوتوو نەبووە زیاتر...