دەروازە:دەروازە:ئۆتۆمۆبیل/کۆمپانیای ھەڵبژێردراو/١

مێرسیدس بێنز بە ( ئینگلیزی:Mercedes-Benz) . ئەو کۆمپانیایە لەژێر ناوی Daimler AG درووستکراوە.ناوی Mercedes ناوێکی ئیسپانیە و چەند چیرۆکێکی ھەیە لەسەر بەناونانی ئەم ئۆتۆمبێلە . ئەو کۆمپانیایە ھەر لەسەراتی دامەزراندنیەوە ھەتاکو ئێستا بە یەکێک لە باشترین و سەرکەوتوترین کۆمپانیا دادەنرێت کە لە داھێنان و پێشخستنی ئۆتۆمبێلدا بۆ نمونە یەکەمین کۆمپانیا بوو سیستەمی ABS دەمەزراند دەستێکی باڵای ھەبووە. مێرسێدس بێنز چەندین جۆر ئۆتۆمبێل و یان تڕێلە و ماتۆڕ (٢تەگەری)و ئۆتۆبووس . لەھەمانکاتدا خاوەنی ماڕکەی مەیباخ و زیرەکە. ئەو بیرۆکەیە کە لە لایەن ھەردوو کارڵ بێنز و گۆتلیب دایملێرەوە لە ساڵی ١٨٨٦دا دامەزراو توانی دونیای ھاتووچۆ بگۆڕێت . بە فەرمی لە ساڵی ١٩٢٦دا کۆمپانیاکە کرایەوە. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بە (ئۆتۆمبێلی گرابەھا - Luxulry car) دادەرێن ئەویش بەھۆی بوونی کۆمەڵە تایبەتمەندی جیاواز تێیدا.

زیاتر...