سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان بریتیە لە سیستمێکی پۆتانەکان تایبەت بە جوگرافیا کە وا ئەکات جێگایەک لەسەر زەوی دیاری بکرێت بە کۆمەڵێ ژمارە، پیت یان ھێما. پۆتانەکان پێکدێن لە ژمارەیەک کە ئاستی بەرزی دیاری ئەکات، دوو یان سیانی تریش کە ئاستی ئاسۆیی و شوێنی جوگرافیەکە دیاری ئەکات. سیستمێکی باوی پۆتانەکان بریتیە لە ھێڵەکانی درێژی، پانی و بەرزیی. بۆ ئەوەی بتوانی شوێنێک لەسەر نەخشەیەک دیاری بکەی بە دوو ڕەھەند شکاندنەوەی نەخشە پێویستە. ھێڵەکانی پانی بە φ (فای) یۆنانی، ھێڵەکانی درێژیش بە λ (لامدا) نیشانە ئەکرێن. ھێڵی کەمەرەیی زەوی بە ھێڵی سفری پانی دا ئەنرێ. ھێڵی گرینیچیش بە ھێڵی سفری درێژی دا ئەنرێ. ھێڵەکانی پانی ٩٠ ھێڵی باکوری ھێڵی کەمەرەیی (بەرەو ئەوروپا) و ٩٠یش بۆ خوارەوە - باشور- بەرەو ئەفریقا ئەژمێردرێن. ھێڵی درێژیش لە ڕۆژھەڵاتی لەندەنەوە ١٨٠ و لە ڕۆژاوای لەندەنیشەوە ١٨٠ ھێڵن. ھێڵەکانی درێژی کاتی سەرزەویان پێ دیاری ئەکرێت و ھێڵەکانی پانیش توانای نیشاندانی گەرمیان ھەیە لەسەر زەوی چونکە ھێڵی کەمەرەیی زۆرترین خۆرەتاوی بەر ئەکەوێت. لە نێوان ھێڵەکانیشدا لە ١ بۆ ١٠٠ جارێکی تر ورد ئەکرێنەوە. بەپێی شکانەوەی نەخشە دووری ھێڵێک نزیک ١١١کم'ە. دوو شێوازی دەربڕین باوە بۆ ھێڵەکان، دەیی و "پلە کاژێر، خولەک، چرکە" (پخچ) کە لە ئینگلیزیدا بە DMS کورتکراوەتەوە. لە شێوازیی دەییدا ڕۆژھەڵات موجەب و ڕۆژاوا سالب، باکور موجەب و باشور سالبن، لە "پخچ"یشدا ئەبێ دیاری بکرێ ئایا ڕۆژھەڵات، ڕۆژاوا، باکور یان باشورە.

زیاتر...