کەوتنی بەغدا (بە عەرەبی: سقوط بغداد) و بە شەڕی کەوتنی بەغدا ناسراوە، ئەو شەڕەیە کە لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٠٣ لەکاتی داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەنێوان ھێزە چەکدارەکانی پێشووی عێراق و سوپای ئەمریکا ڕوویدا، سێ ھەفتە پێش بەرواری ئەم شەڕە، ھێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە جووڵە بەرەو بەغدا، کاتێک جۆرج بووش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.

بەگوێرەی ئەوەی کە میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ھەزاران کەس لە ھێزەی چەکدارەکان عێراق و ژمارەیەکی کەم لە ھێزەکانی ئەمریکا کوژراون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارانەی پێش لەشکرکێشی ھاتوونەتە عێراق کوژراون و بەشێکی زۆریشیان بەتایبەتی لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا کوژران، وەک شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم شەڕکەرانە شەڕێکی سەختیان کردووە، بە چەکی سووک و مامناوەند، دژی ئۆتۆمبێل و ھێزی پیادەی سوپای ئەمریکا. و نەخۆشخانەی یەرمووک لە بەغدا لەم شەڕەدا لە کاتژمێرێکدا ١٠٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەخۆیەوە بینی.

زیاتر...