مێژووی شاری بەغدا گەورەترین شاری عێراقە و لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاھیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە. لە نێوان ساڵانی ٧٦٢ بۆ ٧٦٤. لە سەردەمی خەلیفە ئەبووجەعفەری مەنسوور دروستکراوە لە سەرەتادا ناوی مەدینەت سلام بوو پاشان ناوەکەی گۆرا بۆ بەغدا تا ئێستاش ئەو ناوە بەکاردێت. پاش مردنی ھارونە رەشید لە ساڵی ١٩٣ی کۆچیدا کە بەرامبەر بە ٨٠٩ زایینی دەکات، ئەمینی کوڕی ھارونە ڕەشید، بە خەلیفە ھەڵبژێردرا، لە سەردەمی ئەمیندا، ئاشوب و شەڕو شۆڕێکی زۆر، کەوتە شاری بەغداوە تا بە کوشتنی خۆی کۆتایی پێھات، دوایی ئەو مەئمونی برای کرا بە خەلیفەی بەغدا لە ساڵی ٨١٤ی زایندا، لە دوای مردنی ھارونە ڕەشید بە دوو ساڵ ناکۆکی دەکەوێتە نێوان ئەمین مەئمونەوە و بەم جۆرە دەسەڵاتێکی سەربازی تێدا ھاتەکایەوە، لە سەردەمی مەئموندا بەغدا بۆ یەکەمین جار ماوەی ١٤ مانگ گەمارۆی ئابووری سەپاوە بە سەریداو بە حوکمی ئاگرو ئاسن چووە بەڕێوە.

زیاتر...