پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک یان PJAK) حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکات. ئەم حیزبە خاوەنی باڵێکی چەکدارە کە یەکێنەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناو نراوەتەوە و لە بنکە سەرەکییەکەی لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان) دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران خەباتی چەکدارانە دەکات. پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە (کۆما چڤاکێن کورستان - KCK)، کە ھاوپەیمانێتیەکی گروپە ئاپۆیستە کوردەکان و کۆمەڵەکانە و لەلایەن ئەنجومەنێکی جێبەجێکاریی ھەڵبژێردراوەوە سەرکردایتی ئەکرێت. پەکەکەش، کە لە لایەن چەند دەوڵەت و دامەزراوەیەکەوە لەسەر ئاستی جیھانیی – لەوانە ئەمریکا، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، بە دامەزراوەیەکی تیرۆریست لە قەڵەم دراوە، ئەندامی KCK یە. بەپێی وتارێکی نوێی نیویۆرک تایمس پژاک و پەکەکە بە ئەگەرێکی زۆر یەکێکن، و یەک ئامانجیان ھەیە: ھەڵمەتی شەڕ بۆ دەستکەوتنی ئۆتۆنۆمی و مافەکانی کورد لەئێران و تورکیا. سەرکردایەتییان ھاوبەشە، ھەروەھا لۆجستیک و وەفادارییان بۆ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرکردەی پەکەکەکە ئێستا لە ئیمرالی زیندانییە.

زیاتر