دەروازە:ئامار/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

دافنی کالەر لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٦٨. ژنە پڕۆفیسۆری ئەمریکی - ئیسرائیلییە. دافنی پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ستانفۆرد لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر. دافنی یەکێکە لەدامەزرێنەرانی (Coursera) کە ماڵپەڕێکە تایبەت بە فێرکاری پەروەردەیی بە شێوەیی خۆڕایی. دافنی لەساڵی ١٩٨٥ پلەی بەکالۆریۆسی لەزانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم بەدەست ھێنا کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵان بوو لە ھەمان زانکۆ لەساڵی ١٩٨٦ پلەی ماستەریش وەردەگرێت لەپاشان دکتۆراکەی لە ژێر سەرپەرشتی (Joseph Halpern) لە زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا بەدەست دەھێنێت کە ئەمەش لەساڵی ١٩٩٣ بوو.

زیاتر...