دەردەسەری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

ئەکتەران مەهدی هاشمی جەواد عیزەتی ئێلناز حەبیبی مریەم سەعادەت پەرستۆ گولستانی میهران رەجەبی ئەمیر غفارمنش

دەردەسەری (بە فارسی: دردسرهای عظیم) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئێرانییە. دوو بەشی لێ دەرچووە ھەر بەشێکی پێکھاتووە لە ٢٦ ئەڵقەی ٤٠ خولەکی، ئەم درامایە لە زستانی ساڵی ٢٠١٤ لە کەناڵی سێی کۆماری ئیسلامی ئێران پەخش کرا و دواتر ھەردوو بەشەکەی وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی لەلایەن کەناڵی سپێدەوە بەناوی دەردەسەری.

دەردەسەری
جۆردراما، تەنز، کۆمەڵایەتی
دروستکراوە لەلایەنمھران مھام
نووسراوە لەلایەنبرزو نیک نژاد
دەرھێنراوە لەلایەنبرزو نیک نژاد
وڵاتی بەرھەمھێنەرئێران
زمان(ەکان)فارسی
ژمارەی زنجیرەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان٢٦
بەرھەمھێنان
شوێن(ەکان)تاران


لەتیف گەنجێکە خولیای ئەکتەری لەسەریدایە و بۆ ئەو ئامانجەشی زۆر ھەوڵی داوە و بڕوانامەی تێدا بەدەستھێناوە بەڵام چونکە سەرەتای ئەزموونییەتی ھەربۆیە دووچاری زۆر کێشە دەبێتەوە و ھەموو کەس کاری پێنادات. ئەو لە خانوویەکدا لە تارانی پایتەخت ژوورێکی بە کرێ گرتووە کە سێ خانەوادەی تریشی تیا دەژین. یەکێک لەوان خاوەنی کچێکە بەناوی بەھار کە زۆر جوان و بەڕەوشتە و خوازبێنیەکی زۆری ھەیە بەڵام ئەو نایەوێ ھاوسەرگیری بکات و دەیەوێت درێژە بە خوێندنەکەی بدات، ھەربۆیە ڕۆژێک داوا لە لەتیف دەکات کە ڕۆڵی خوازبێنیکەرێکی بۆ بگێڕێت تا خوازبێنیکەرەکانی تری بێ ھیوا بکات، ئەم پێشنیارە، تەواوی ژیانی دەگۆڕێت...

سەرچاوەکان

دەستکاری